سەردێری پرسیار: حوکمی نرخ دیارکردن بۆ کەل و پەل و خواردن، لە کاتێکدا نرخەکان ئاسایین؟

بەرواری دانان: 2024-04-19 کۆدی پرسیار: 3438

پرسیار:

پرسیار: حوکمی نرخ دیارکردن بۆ کەل و پەل و خواردن، لە کاتێکدا نرخەکان ئاسایین؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: عَنْ أَنَسِ بنِ مَالِكٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: غَلا السِّعْرُ فِي الْمَدِينَةِ عَلَى عَهْدِ رَسُولِ اللَّهِ (ﷺ) فَقَالَ النَّاسُ: يَا رَسُولَ اللَّهِ غَلا السِّعْرُ فَسَعِّرْ لَنَا، فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ (ﷺ): (إِنَّ اللَّهَ هُوَ الْمُسَعِّرُ الْقَابِضُ الْبَاسِطُ، الرَّازِقُ، وَإِنِّي لأَرْجُو أَنْ أَلْقَى اللَّهَ تَعَالَى وَلَيْسَ أَحَدٌ مِنْكُمْ يَطْلُبُنِي بِمَظْلَمَةٍ فِي دَمٍ وَلا مَالٍ) رَوَاهُ الْخَمْسَةُ إِلَّا النَّسَائِيَّ، وَصَحَّحَهُ ابْنُ حِبَّانَ.

واتە: لە أنس بن مالك دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی: نرخ لە بازاڕی مەدینە بەرز بووەوە خەڵک وتیان: ئەی نێردراوی خوا (ﷺ) نرخ بۆ ئێمە دیار بکە، پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرمووی: (بە تەئکید خوای گەورە نرخ دادەنێت و ڕزق دەگرێتەوە و فراوان دەکات، من ئومێدم وایە بگەم بە خوای گەورە کەس هیچ شت لەمن داوا نەکات لەخوێن و مال). 

فەرموودەکە بەڵگەیە دروست نییە لە حالەتی ئاسایی نرخ دیار بکرێت، کە ئەمە وتەی هەر چوار مەزهەبەکانە، چونکە پێغەمبەری خوا نرخی دیار نەکردووە کاتی بەرز بوونەوەی نرخ، ئەی چۆن دەبێت لە حالەتی ئاسایی نرخ دیار بکرێت؟! چونکە زۆر جار نرخ دیار کردن دەبێتە هۆی ئەوەی نرخ گران بێت، لەبەر ئەوەی خەڵک بە ئارەزووی خۆی نەبێت نافرۆشێت، ئەگەر شتیش لەبازاڕ کەم بوو داوای لەسەر زۆر دەبێت و نرخی گران دەبێت، جاری واش هەیە زیان بەر خاوەن کەل و پەل دەکەوێت لە نرخ بۆ دیارکردن لە حالەتی ئاسایی.

فەرموودەکە بەڵگەیە دروست نییە لەکاتی بەرز بوونەوەی نرخ نرخ دیار بکرێت، جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە دیارکردنی نرخ کاتی بەرز بوونەوە، دوو وتە هەیە:

یەکەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون دروست نییە نرخ دیار بکرێت، کە ئەمە وتەی زۆر لە مالکی یەکان و شافعی یەکان و حەنابلەیە، وتەی شەوکانی یە، بەڵگە فەرموودەی باب لە دوو ڕووەوە: - پێغەمبەری خوا (ﷺ) نرخی دیار نەکردووە کەچی پرسیاریشیان لێکردووە.

- نرخ دیارکردن زۆر جار دەبێتە ستەم کردن لە خەڵکانێک، خەڵک خۆی بالادەستە بەسەر مالی خۆی، نرخ دیارکردن تەسکردنەوە و ستەم کردنە لێیان.

دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون دروستە نرخ دیار بکرێت کاتی پێویستی ئەگەر نرخ زۆر بەرز بووەوە زیان بە بەرژەوەندی گشتی بکەوێت، کە ئەمە وتەی حەنەفی و هەندێک مالکی و ابن تیمیة و ابن قیمە، بەڵگە:

- عن عَبْدِ اللهِ بنِ عُمَرَ رَضِيَ الله عنهما: أنَّ رَسولَ اللهِ (ﷺ) قال: (مَن أعتَقَ شِرْكًا لهُ في عَبدٍ فكانَ لهُ مالٌ يَبلُغُ ثَمنَ العَبْدِ قُوِّمَ العَبْدُ عليه قِيمةَ عَدْلٍ فأعطى شُركاءَهُ حِصَصَهم وعَتَقَ عليه العَبدُ وإلَّا فقد عَتَقَ مِنه ما عَتَقَ). أخرجه البخاري (2522).

ئەم تەخمین کردن و دیارکردنە جۆرێکە لە نرخ دیارکردن بۆ کاتی پێویست، بۆیە ئەگەر وازی لێ هێنرابا ئەوە هاوڕێکەی ستەمی لێ دەکرد و ئەزیەتی دەدا، ئەگەر بۆ بەندە ڕزگارکردن ئەمەی دیار کردبێت ئەوە بۆ خواردن و جل و بەرگ لەپێشترە دیار بکرێت. - نەهی کراوە کەسی ئامادەبوو بۆ کەسی گوند شت بفرۆشێت بۆ ئەوەی نرخ گران نەبێت، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوە ئەگەر نرخ زۆر بەرز بوو دەتوانن نرخ دیار بکەن.

- نرخ دانان پابەند کردنە بە دادپەروەری و قەدەغە کردنی ستەمە، هەروەک چۆن دروست نییە زۆری لێ بکرێت بۆ فرۆشتن بە ناحەق ئاواش واجبە زۆری لێ بکرێت بە حەق، وەک فرۆشتنی مالی کەسێک بۆ دانەوەی قەرزەکانی. (الطرق الحكمية) لابن القيم (2/640)، بتصرف.

وتەی ڕاست وتەی دووەمە، نرخ دانان هەیە ستەمە و حەرامە، ئەویش ناچار کردن و زۆری لێ کردنە بە ناحەق و خاوەنەکەی ڕازی نییە، وە هەشە دادپەروەری یە، ئەویش زۆری لێکردنە لەسەر وەرنەگرتنی زیادە، کە ئەمەش واجبە بکرێت بۆ ئەوەی زیان بە خەڵک نەگەیەنێت.

ابن العربي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەوەی پێغەمبەری خوا فەرمووی حەق بوو، کردەوەکەی حوکم بوو، بەڵام بەسەر قەومانێک حوکمی دا کەسانی باش بوون و تەسلیم بوون بۆ پەروەردگاری خۆیان، سەبارەت بە کەسانێک دەیانەوێت مالی خەڵک بە ناحەق بخۆن و بازاڕ تەسک بکەنەوە بەسەر خەڵک، ئەمەیان دەرگای خوای گەورە فراوانترە و حوکمی خوا بەسەریان جێ بەجێ دەکرێت). (عارضة الأحوذي) (٦/٥٣).

بۆ نرخ دیار کردن دەبێت لێکۆلینەوەی باش بکرێت لەسەر ئەساسی زانستی و مەیدانی، بۆ ئەوەی ستەم لە خاوەن کەل و پەل نەکرێت و بێ ڕەزامەندی خۆی شت بفرۆشێت و زیانی بەربکەوێت، نرخ دیارکردن بابەتێکی وورد و هەستیارە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام