سەردێری پرسیار: ئافرەتێک مردوو (12000$) دۆلاری بەجێ هێشتووە، میراتگرەکانی ئەمانە: پیاوەکەی و دوو کوڕ و دوو کچ و دایک و باوک و دوو خوشک و دوو برا، مرات چۆن دابەش دەکرێت؟

بەرواری دانان :2024-04-19 کۆدی پرسیار:3440

پرسیار:

پرسیار: ئافرەتێک مردوو (12000$) دۆلاری بەجێ هێشتووە، میراتگرەکانی ئەمانە: پیاوەکەی و دوو کوڕ و دوو کچ و دایک و باوک و دوو خوشک و دوو برا، مرات چۆن دابەش دەکرێت؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:

ـ پیاوەکەی لە چوار بەشی میرات یەک بەش دەبات، لەبەر ئەوەی ئافرەتەکە مناڵی هەیە، واتە: 3000$ دۆلار دەبات بە دیارکراوی (فرض).

ـ دایک و باوکی ئافرەتەکە هەر یەکەیان لە شەش بەشی میران یەک بەش دەبەن بە (فرض)، واتە دایک 2000$ دۆلار دەبات و باوکیش 2000$ دۆلار دەبات.

ـ خوشک و برای ئافرەتەکە بێ بەش دەبن لە میرات و هیچ میرات نابەن.

ـ ئەوەی ماوەتەوە بۆ کوڕ و کچە، کوڕ دوو ئەوەندەی کچ دەبات، یەک کوڕ 1666.67$ دەبات، دوو کوڕ پێکەوە 3333.33$ دەبەن، یەک کچیش 833.33$ دەبات، دوو کچ پێکەوە 1666.67$ دەبەن.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام