پرسیار: حوکمی زینا لە مانگی ڕەمەزاندا؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١ـ هەر کەسێک جووت بوون ئەنجام بدات لە ڕۆژی مانگی رەمەزاندا لەگەڵ خێزانی خۆی ڕۆژووی پوچ دەبێتەوە، کە هەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەمە، ئەی ئەگەر زینا بکات؟! (مجموع الفتاوى) لابن تیمیە (25/244)، (المغني) لابن قدامة (3/134).
٢ـ واجبە کەفارەت بە تەرتیب بدات، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە، کەفارەتیش بەندە ڕزگارکردنە، ئەگەر پێی نەکرا دوو مانگ لەسەر یەک بەڕۆژوو دەبێت، ئەگەر پێی نەکرا خواردن دەدات بە شەست هەژار.(المجموع) للنووي (6/344).
٣ـ واجبە ڕۆژووەکە قەزابکاتەوە بە یەک دەنگی هەر چوار مەزهەبەکان. (المجموع) (6/344).
٤ـ بۆ واجب بوونی کەفارەت دوو مەرج هەیە:
یەکەم: دەبێت بەڕۆژوو بێت و ڕۆژووی واجب بێت.
دووەم: دەبێت لە مانگی ڕەمەزاندا بێت.
٥ـ کەسەکە تووشی تاوانێکی گەورە بووە لە دوو ڕووەوە:
یەکەم: تووشی زینا بووە کە لە تاوانە گەورەکانە.
دووەم: لەبەر مانگی ڕەمەزاندا و بەڕۆژوو بوونی.