پرسیار: پێغەمبەری خوا نوێژی لەناو کەعبەدا ئەنجام داوە، ئایا ڕووی لەکوێ بووە کاتی نوێژ ئەنجام دان؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١ـ زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون دروستە نوێژ لەناو کەعبە ئەنجام بدرێت، جا نوێژی واجب بێت یان سوننەت بێت، کە ئەمە وتەی حەنەفی یەکان و شافعی یەکان و وتەیەکە لە وتەکانی مالکی یەکان و وتەیەکە لە وتەکانی حەنابلە و ابن حزم و ابن عبدالبر و ابن باز و ابن عثیمینە. (المجموع) (3/194)، (التمهيد) (15/319 - 320)، (الشرح الممتع) (2/258)، (مجموع فتاوى ابن باز) (10/422).
٢ـ نوێژ کردووە ڕووی لە هەندێک کەعبە بووە، نوێژیش دروستە ئەگەر ڕووت لە هەندێکی بێت، هەروەک چۆن لە دەرەوەی کەعبە ڕووی تێ دەکەی.(الشرح الكبير) للرافعي (3/220).