پرسیار: ئایا مرۆڤ بە دونیا تووشی شیرک دەبێت؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١- خەڵک دوو جۆرن، جۆری یەکەم خەڵکی دونیا و جۆری دووەم خەڵکی ئاخیرەتن:
یەکەم: کەسێکە ھیچ نیازێکی نیە مەگەر دونیا نەبێت، یان بۆ بەدەست ھێنانی ماڵ، یان جوانی حال و شێوە، دوور کەوتۆتەوە و سەرقاڵ بووە لە عیبادەت و زیکری خوا.
دووەم: کەسێکە گەورەترین مەبەستی ئاخیرەتە، سەرقالە بە جیھاد کردن لە ڕێگای خوا لەگەڵ ئەمەش ھەموو واجبەکان جێ بەجێ دەکات. (القول المفید) لابن عثیمین.
٢- مرۆڤ بە دونیا تووشی شیرکی بچووک دەبێت، زانایان دەڵێن ھەوڵ دان بۆ دونیا و شوێن کەوتنی دوو حاڵەتە:
أ- کەسێک شوێن دونیا دەکەوێت و پشت لە دین دەکات، ھەموو شتێک لە پێناو دونیادا دەکات و ھیچ کردەوەيەکی باش ئەنجام نادات، ئەمەیان تووشی کوفری گەورە بووە.
ب- کەسێک کردەوە ئەنجام دەدات و بە یەکجاری پشت لە دین ناکات و شوێن دونیاش کەوتوە، ئەمەیان تووشی شیرکی بچووک بووە.
صالح الفوزان خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت: (پێغەمبەر (ﷺ) ناوی لەو بەندە ناوە کە کردەوە دەکات بۆ دونیا بە بەندەی ئەو شتەی کە ھەوڵی بۆ دەدات، ئەمە بەڵگەیە شیرکە، بەڵام بۆ حەقی ئیماندار شیرکی بچووکە و تەوحیدی کەم دەبێت و ئەو کردەوەیەی بچووک دەبێت کە ئەمە مەبەستەی تێکەڵ کردووە). إعانة المستفيد (٢/١٤٤).
٣- ئەوکاتە مرۆڤ دەزانێت هیچ دونیا لەناو دڵیدا نییە ئەگەر دونیای لەدەست بچێت یان مالی لەدەست بچێت حالی وەک پێش لەدەست دانی مال بێت، کە ئەمە بەرزترین پلەیە.
٤- زۆربەی زۆری مرۆڤەکان ڕێژەیەک دونیای لە دڵدا دایە، هەیە کەم و هەیە زۆر، بۆیە مرۆڤ دەبێت تەقوای خوا بکات و جیهادی نەفس بکات بەپێی توانای، ئەم ڕێژەیەش هەندێک جار زیاد دەبێت و هەندێک جار کەم دەبێت، ئەوەی گرینگ بێت دونیا نەبێتە ئامانج، کە لە واقعی خۆماندا دەیبین کەس هەیە بە لەدەست دانی دونیا یان سەروەرت و سامان خۆی دەکوژێت یان جەلتە لێی دەدات.