سەردێری پرسیار:دوو کەس کڕین و فرۆشتنیان کردووە و گرێبەست تەواو بووە، دوای گرێبەست کڕیار پەشیمان بۆتەوە، ئایا کڕیار مافی ئەوەی هەیە گرێبەستەکە هەلوەشێنێتەوە؟

بەرواری دانان :2024-05-03 کۆدی پرسیار:3449

پرسیار:

پرسیار: دوو کەس کڕین و فرۆشتنیان کردووە و گرێبەست تەواو بووە، دوای گرێبەست کڕیار پەشیمان بۆتەوە، ئایا کڕیار مافی ئەوەی هەیە گرێبەستەکە هەلوەشێنێتەوە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە (خیار المجلس)، ئەویش ئەوەیە گرێبەستەکە تەواو دەکەن یان پوچی دەکەنەوە و ڕەتی دەکەنەوە، هەردووکیان سەرپشکن تا لە شوێنی کڕین و فرۆشتن لێک جیانەبوونەتەوە، دوو وتە هەیە: یەکەم: زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون بۆ کڕیار و فرۆشیار (خیار المجلس) هەیە، کە وتەی شافعی یەکان و حەنابلە و هەندێک مالکی و زۆربەی پێشینەکانە، وتەی ابن حزم و ابن تیمیة و ابن قیم و صنعانی و شەوکانی و شنقطي و ابن عثیمینە، بەڵگە:

- عَنِ ابْنِ عُمَرَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا عَنْ رَسُولِ اللَّهِ (ﷺ) قَالَ: (إِذَا تَبَايَعَ الرَّجُلانِ فَكُلُّ وَاحِدٍ مِنْهُمَا بِالْخِيَارِ مَا لَمْ يَتَفَرَّقَا وَكَانَا جَمِيعًا، أَوْ يُخَيِّرْ أَحَدُهُمَا الآخَرَ، فَإِنْ خَيَّرَ أَحَدُهُمَا الآخَرَ فَتَبَايَعَا عَلَى ذَلِكَ فَقَدْ وَجَبَ الْبَيْعُ، وَإِنْ تَفَرَّقَا بَعْدَ أَنْ تَبَايَعَا وَلَمْ يَتْرُكْ وَاحِدٌ مِنْهُمَا الْبَيْعَ فَقَدْ وَجَبَ الْبَيْعُ) مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ، وَاللَّفْظُ لِمُسْلِمٍ.

واتە: لە ابن عمر دەگێڕنەوە خوا لە هەردووکیان ڕازی بێت فەرمووی: پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرمووی: (ئەگەر دوو پیاو کڕین و فرۆشتنیان ئەنجام دا ئەوە هەردووکیان سەرپشکن لە پەشیمان بوونەوە تا لێک جیا نەبوونەتەوە، یان تا یەکێکیان ئەوی تری سەرپشک نەکردووە، ئەگەر یەکێکیان ئەوی تری سەرپشک کرد  و فرۆشتنیان ئەنجامدا ئەوە فرۆشتنەکە دامەزراوە، ئەگەر لێک جیابوونەوە و هیچیان هیچ مەرجی دانەنا، ئەوە فرۆشتنەکە تەواو بووە).

- لەبەر ئەوەی مرۆڤ شت دەکڕێت و دەفرۆشێت پاشان شتی بۆ بەدیار دەکەوێت و پەشیمان دەبێتەوە، پێویستی بە فەسخ کردن هەیە. (بدائع الصنائع) للكاساني (5/228).

دووەم: ئەبو حەنیفە و ئیمام مالک بۆ ئەوە چوون (خیار المجلس) نییە، هەر کاتێک گرێبەستەکە تەواو بوو ئەوە کڕین و فرۆشتن تەواو بووە و بۆیان نییە ڕەتی کەنەوە مەگەر عەیبێک هەبێ، لەبەر وتەی خوای گەورە: ﴿يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ أَوۡفُواْ بِٱلۡعُقُودِۚ﴾ [المائدة: 1]، بەڵگەیە واجبە وەفا بە گرێبەستەکان بکرێت، دەڵێن فەرموودەی باب لاوازە یان منسوخە بەم ئایەتە یان بە فەرموودەی: (المسلمون علی شروطهم).

ئەوەی سەیر بێت فەرموودەی (خیار المجلس) ڕیوایەتی ئیمام مالکە، بۆیە زۆر لە زانایان ئیمام مالک بەوە عەیب دار دەکەن فەرموودەی (خیار المجلس) ڕیوایەتی خۆیەتی و صحیح و جێگیربووە کەچی پێچەوانەی دەکات. (سیر أعلام النبلاء) (٧/١٤٢-١٤٣).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام