سەردێری پرسیار:حوکمی فوو کردن دوای خوێندنەوەی ئایەت کورسی یان یان سورەت الفلق و الناس و الٳخلاص ؟

بەرواری دانان :2018-10-07 کۆدی پرسیار:345

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروستە فوو بکەیت دوای خوێندنەوەی ئایەت کورسی یان یان سورەت الفلق و الناس و الٳخلاص ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن فوو کردن تایبەتە بە خوێندنەوەی سورەت الفلق و الناس و الاخلاص كاتێک لەشەو دەخوێنیتەوە واتە لە کاتی زیکری شەو ، لە دوای نوێژی واجب دروست نییە فوو بکەیت ، بەلگە :

(۱) عَنْ عَائِشَةَ أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كَانَ إِذَا أَوَى إِلَى فِرَاشِهِ كُلَّ لَيْلَةٍ جَمَعَ كَفَّيْهِ ثُمَّ نَفَثَ فِيهِمَا فَقَرَأَ فِيهِمَا قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ وَقُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ الْفَلَقِ وَقُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ النَّاسِ ثُمَّ يَمْسَحُ بِهِمَا مَا اسْتَطَاعَ مِنْ جَسَدِهِ يَبْدَأُ بِهِمَا عَلَى رَأْسِهِ وَوَجْهِهِ وَمَا أَقْبَلَ مِنْ جَسَدِهِ يَفْعَلُ ذَلِكَ ثَلَاثَ مَرَّاتٍ ) .رواە البخاری (٥۰۱٨) .

واتە : عائشە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت هەموو شەوێک کاتێک دەچووە ناو جێگای خەوتن دەستەکانی خۆی کۆدەکردەوە و فووی پیا دەکرد ، وە سورەت الاخلاص و الفلق و الناس دەخوێند ، پاشان لاشەی خۆی مەسح دەکرد ئەوەی توانیبا ، وە لەسەر و ڕوخساری و پێشەوە دەستی پێدەکرد ، ئەمەی دووبارە دەکردەوە سێ جار .

(۲) ئەسل وایە لە عیبادەت کردن ڕاوەستانە ئیلا بەلگە هاتبێت ، هیچ بەلگە نەهاتوون بۆ فوو کردن دوای ئایەت کورسی و وە خوێندنەوەی سورەت الفلق و الناس و الاخلاص بۆ دوای نوێژی واجب و زیکری بەیانیان وئێواران .

هەندێک زانا قیاس دەکەن لەسەر زیکری شەو ، بەلام وتەی ڕاست دروست نییە چونکە ئەسل وایە عیبادات توقیفیە ، واللە ٲعلم

وە جیاوازی لەوە دایە ئایا فوو کردن پێش قورئان خوێندنەوەیە یان دوای قورئان خوێندنەوەیە ، سێ وتە هەیە :

یەکەم / هەندێک زانا دەلێن فوو کردن پێش قورئان خوێندنەوەیە .

دووەم / هەندێک زانا دەلێن فوو کردن دوای قورئان خوێندنەوەیە .

سێیەم / هەندێک زانا دەلێن بەرفراوانی تێدایە دەتوانی هەردووکیان بکەیت .

فەرموودەکە دەفەرمووێت : (( .... ثُمَّ نَفَثَ فِيهِمَا فَقَرَأَ فِيهِمَا ..... )) جیاوازی لە فاء ئایا مانای دواکەوتن هەلدەگرێت ، ڕووکەشی فەرموودەکە وا دیار للتعقیبە ، واتە یەکسەر دوای فوو کردن ئەم سێ سورەتەی خوێندووە .

هەندێک دەلێن : ماناکەی ئەوەیە پاشان ویستی فوو بکات قورئانی خوێندەوە .

هەندێک دەلێن : فاء بە مانای واو دێت .

هەندێک دەلێن : پێش خستنی فوو کردن بەسەر خوێندنەوە پێچەوانەی سیحر کردنە .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت پرسیار لێی کراوە ئایا فوو کردن پێش دەخرێت یان پاش دەخرێت ؟

لەوەلام دا دەفەرمووێت : (( مانای فەرموودەکە وادیارە یان ئەوە دەگەیەنێت کە فوو کردن پێش خوێندنەوەیە ، بەلام بەرفراوانی تێدایە ان شاء اللە )) لقاء الباب المفتوح .

پوختەی وەلامی زانایان :

(۱) فوو کردن تەنها کاتی خوێندنەوە سورەت الفلق و الناس و الاخلاص دەکرێت لە شەو دا واتە زیکری نووستن ، وە لەکاتی روقیە کردن .

(۲) ئەوەی دیار بێت فوو کردن پێش خوێندنەوەی قورئانە ، ئەگەر دوای خوێندنەوەش بکەیت بەرفراوانی تێدایە .

(۳) فوو کردن دوای خوێندنەوەی ئایەت کورسی نییە جا چ لەشەو بخوێنی واتە بۆ زیکری نووستن یان دوای نوێژی واجب .

(٤) فوو کردن دوای سورەت الفلق و الناس و الاخلاص دوای نوێژی واجب یان زیکری بەیانیان و ئێواران نابێت ، چونکە ئەسل وایە عیبادات توقیفیە ئیلا بەلگە هاتبێت .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام