سەردێری پرسیار:حوکمی تصویر کردنی خانوو و حەوشەی خانوو و دەرگا کردنەوە بێ پرسی خاوەن مال لەلایەن پەیامنێرەوە؟

بەرواری دانان :2024-05-06 کۆدی پرسیار:3452

پرسیار:

پرسیار: حوکمی تصویر کردنی خانوو و حەوشەی خانوو و دەرگا کردنەوە بێ پرسی خاوەن مال لەلایەن پەیامنێرەوە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن دروست نییە بێ ئیزنی خاوەن مال دەرگا بکرێتەوە و ناو حەوشەی تصویر بکرێت، چونکه:

١ـ واجبە ئیزن وەربگرێت و لە دەرگا بدرێت، لەبەر وتەی: (أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لا تَدْخُلُوا بُيُوتًا غَيْرَ بُيُوتِكُمْ حَتَّى تَسْتَأْنِسُوا وَتُسَلِّمُوا عَلَى أَهْلِهَا ذَلِكُمْ خَيْرٌ لَكُمْ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ * فَإِنْ لَمْ تَجِدُوا فِيهَا أَحَدًا فَلا تَدْخُلُوهَا حَتَّى يُؤْذَنَ لَكُمْ وَإِنْ قِيلَ لَكُمْ ارْجِعُوا فَارْجِعُوا هُوَ أَزْكَى لَكُمْ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ عَلِيمٌ).

٢ـ هەر کەسێک سەیری مالەوەی قەومێک بکات بێ ئیزن، ئەوە حەڵاڵە بۆ خاوەن ماڵ کەسەکە کوێر بکات، ئەی کەسێک بە کامێرا مالەوەی پیشانی خەڵک بدات؟!

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ عَنْ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: (مَنْ اطَّلَعَ فِي بَيْتِ قَوْمٍ بِغَيْرِ إِذْنِهِمْ فَقَدْ حَلَّ لَهُمْ أَنْ يَفْقَئُوا عَيْنَهُ). وروى مسلم (٢١٥٨).

٣ـ عن عبدالله بن عباس رض اللە عنهما قال: قال رسول اللە (ﷺ): (من استمع إلى حديثِ قومٍ وهم له كارِهونَ صُبَّ في أذنهِ الآنُكُ يومَ القيامةِ). رواە البخاري (٧٠٤٢).

واتە: لە ابن عباس دەگێڕنەوە خوا لە هەردووکیان ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرمووی: (هەر کەسێک هەوڵ بدات گوێ لە قسەی قەومێک بگرێت ئەوان پێیان ناخۆش بێت، ئەوە لە ڕۆژی قیامەتدا مسی تواوەی لە گوێی دەکرێت).

وێنە گرتنی خەڵک لەپێشترە بچێتە ژێر ئەم فەرموودەیە، چونکە وێنە خەزن دەکرێت و بڵاودەبێتەوە، لەسەر ئەمە بەلاو و فیتنە گەورەترە، لەسەر ئەمە دروست نییە مرۆڤ وێنەی کەس بگرێت مەگەر بە ئیزنی خۆی، هەتا ئەگەر بزاندرێت کەسەکە وێنەگرتنشی پێ دروستە لەڕووی شەرعەوە دروست نییە وێنەی بگرێت مەگەر ئیزنی لێ وەربگریت، بەتایبەتی ئەگەر بزاندرێت پێی ناخۆشە وێنەی بگیرێت. (فتح ذی الجلال والاکرام) لابن عثیمین (١٥/٣٢٩).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام