پرسیار: حوکمی لایڤ کردنەوەی تیکتۆک لەلایەن ئافرەتی نیقابەوە دروستە؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١- دەنگی ئافرەت عەورەت نییە و بەدیارکەوتنی نیقابی ئافرەت هیچی تێدانییە، بەڵام لایڤ کردنەوەی ئافرەت مەفسەدەتی تێدایە و سەر دەکێشێت بۆ تووش بوون بە فیتنە.
٢- ئەسڵ وایە هەر شتێک هۆکار بێت بۆ فیتنە، یان سەر بکێشێت بۆ تووش بوون بە فیتنە دروست نییە. (مجموع الفتاوى) لابن تیمیة (15/419).
٣- لایڤ کردنەوەی ئافرەت بۆ قسەکردن و پرسیارکردن لەم ڕۆژگارەدا دەبێتە هۆی قسەکردن لەگەڵ پیاوی نامەحرەم و تووش بوون بە فیتنە، بۆیە دروست نییە و حەرامە.