سەردێری پرسیار:حوکمی نەزرکردن کە قوربانی دەکەم؟

بەرواری دانان :2024-06-08 کۆدی پرسیار:3473

پرسیار:

پرسیار: حوکمی نەزرکردن کە قوربانی دەکەم؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن هەر کەسێک نەزری کردبێت قوربانی بکات ئەوە واجبە لەسەری وەفا بەو نەزرە بکات، جا نەزری کردبێت بە قوربانیەکی دیاریکراو یان دیاری نەکراو، کە ئەمە وتەی هەر چوار مەزهەبەکانە، بەڵگە:

ـ عن عائشةَ، رَضِيَ اللهُ عنها عَنِ النَّبيِّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم، قال: (مَن نَذَرَ أن يُطيعَ اللهَ فلْيُطِعْه، ومَن نَذَرَ أن يَعْصِيَه فلا يَعْصِه). رواه البخاري (6696).

ڕووی کردنە بەڵگە: قوربانی عیبادەتێکە لە عیبادەتەکان دەبێت پابەند بێت بە نەزرەکەیەوە وەک هەموو عیبادەتەکانی تر. (بدائع الصنائع) للكاساني (5/61)، (الموسوعة الفقهية الكويتية) (5/79).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام