پرسیار: حوکمی قوربانی کردن بۆ کەسێک بێ ئەوەی ئاگادار بێت؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١ـ دروست نییە قوربانی بۆ کەسی زیندوو بکەیت مەگەر ئیزن وەربگریت، چونکە قوربانی عیبادەتە دەبێت نییەتی لەگەڵ بێت. (مغني المحتاج) (٦/١٣٧).
٢ـ ئەگەر قوربانی بۆ کەسێک کرا ئیزنی لێ وەرنەگیرا یان پرسی پێکرا ئیزنی نەدا، ئەوە قوربانی دروست نییە.