سەردێری پرسیار: حوکمی بانگی ئەلکترۆنی لە مزگەوتەکانی کوردستان؟

بەرواری دانان :2024-06-27 کۆدی پرسیار:3495

پرسیار:

پرسیار: حوکمی بانگی ئەلکترۆنی لە مزگەوتەکانی کوردستان؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:

١ـ بانگدان لەڕێگای بانگی تۆمارکراوەوە دروست نییە، کە ئەمە وتەی ابن باز و ابن عثیمین و زانایانی اللجنة الدائمةیە، چونکە بانگدان عیبادەتە، عیبادەتیش پێویستی بە نییەتە و دەبێت نییەتی لەگەڵ بێ، نییەت مەرجە بۆ دروستی بانگ لەسەر وتەی زۆربەی زانایان. (فتاوى اللجنة الدائمة - المجموعة الثانية) (٥/٦٢)، (فتاوى نور على الدرب) لابن باز (٦/٣٢٩)، (مجموع فتاوى ورسائل العثيمين) (١٢/١٨٨)، (حاشية الدسوقي) (١/١٩٢)، (مواهب الجليل) للحطاب (٢/٧٣).

٢ـ ئەگەر مرۆڤ گوێی لە بانگێک بوو مسجل بوو ئایا وەڵامی دەداتەوە؟ وەڵام: نەخێر، چونکە من وای نابینم بانگی مسجل بانگ بێت ، بەڵکو حکایەتی دەنگی بانگدەرە. (فتح ذي الجلال والإكرام) لابن عثیمین (٢/١٩٩-٢٠٠).

٣ـ بانگدان لە مزگەوتێک بە بانگی تۆمارکراو کاریگەری لەسەر نوێژ جەماعەت نییە، واتە نوێژی نوێژخوێنان دروستە. 

٤- ئەگەر یەک بانگیش بدرێت بۆ هەموو شوێنەکان ئاوا بکرێتە ئەلکترۆنی ئەمەش نابێت.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام