پرسیار: دەکرێت ڕوونکردنەوە بدەن لەسەر ئەم ئایەتە: (تُرْجِي مَنْ تَشَاءُ مِنْهُنَّ وَتُؤْوِي إِلَيْكَ مَنْ تَشَاءُ وَمَنِ ابْتَغَيْتَ مِمَّنْ عَزَلْتَ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْكَ ذَلِكَ أَدْنَى أَنْ تَقَرَّ أَعْيُنُهُنَّ وَلَا يَحْزَنَّ وَيَرْضَيْنَ بِمَا آتَيْتَهُنَّ كُلُّهُنَّ وَاللَّهُ يَعْلَمُ مَا فِي قُلُوبِكُمْ وَكَانَ اللَّهُ عَلِيمًا حَلِيمًا)؟
وەڵام: خوای گەورە دەفەرمووێت: (تُرْجِي مَنْ تَشَاءُ مِنْهُنَّ وَتُؤْوِي إِلَيْكَ مَنْ تَشَاءُ وَمَنِ ابْتَغَيْتَ مِمَّنْ عَزَلْتَ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْكَ ذَلِكَ أَدْنَى أَنْ تَقَرَّ أَعْيُنُهُنَّ وَلَا يَحْزَنَّ وَيَرْضَيْنَ بِمَا آتَيْتَهُنَّ كُلُّهُنَّ وَاللَّهُ يَعْلَمُ مَا فِي قُلُوبِكُمْ وَكَانَ اللَّهُ عَلِيمًا حَلِيمًا) [الأحزَاب: ٥١].
واتە: ههرکامێکیان لابخهیت (له هاوسهرانت) یا ههرکامێکیان نزیک بکهیتهوه، یاخود ئهوهیان که بتهوێت و ئهوهیان که وازت لێ هێنابێ، پێی گونهبار نابیت (چونکه تۆ ستهمکار نیت) ئا بهم شێوهیه (خوای میهرهبان ئهم بارودۆخه خێزانییهی پێغهمبهر باس دهفهرموێت) تا (خێزانهکانت) دڵیان پێی ئارام بگرێت (چونکه ئهو ههموو ئهرکهی که لهسهر شانی پێغهمبهره، ئهوه دهخوازێت که جۆره سهربهستییهکی ههبێت)، هاوسهرانیش غهم و خهفهت نهخۆن و (وابزانن که پێغهمبهره لێیان زویره) وه ههمووان ڕازی بن بهو بارودۆخه خێزانییهی که بۆ پێغهمبهر لهبار و گونجاوه، جا خۆی دهزانێ که چی له دڵهکاندا حهشار داوه، بێگومان ههمیشه و بهردهوام خوا زانا و دانایه.
ڕاڤەی وشەکانی ئایەتەکان و ماناکەیان:
(تُرْجِي مَنْ تَشَاءُ مِنْهُنَّ وَتُؤْوِي إِلَيْكَ مَنْ تَشَاءُ): واتە: دوابخە ئەی محمد ئەو ئافرەتانەی بۆت حەڵاڵن یان ههرکامێکیان ویستت نزیک بکهیتهوه، زانایان دوو وتەیان هەیە سەبارەت بەم ئایەتە:
یەکەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون مەبەستی ئەوەیە ئەی پێغەمبەر تۆ سەرپشکی لەوەی بچیتە لای خێزانەکانی خۆت، واتە (قسم) واجب نییە لەسەری و بە ئارەزووی خۆیەتی، کە ئەمە وتەی الواحديُّ، وابن العربي والقرطبي والسعدي ابن الجوزي ئەم وتەی داوەتە پاڵ زۆربەی زانایان. (الوسيط) للواحدي (3/478)، (أحكام القرآن) لابن العربي (3/605)، (تفسير القرطبي) (14/214)، (تفسير السعدي) لاپەڕە (669)، (تفسير ابن الجوزي) (3/476)، (تفسير ابن جرير) (19/139)، (تفسير ابن كثير) (6/446)
دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون مەبەست پێی ئەوەیە ئەی پێغەمبەر تۆ سەرپشکی ئەوەی ئەو ئافرەتانەی خۆیان پێشکەش بە تۆ دەکەن بێ مارەیی ڕەتی بکەیتەوە یان قبولی بکەیت لەوەی بتەوێ، کە ئەمە وتەی ابن کثیرە. (تفسير ابن كثير) (6/445، 446).
سێیەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون ئایەتەکە گشتییە هەردووکیان دەگرێتەوە، کە ئەمە وتەی ابن جریرە. ((تفسير ابن جرير) (19/143).
(وَمَنِ ابْتَغَيْتَ مِمَّنْ عَزَلْتَ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْكَ): یاخود ئهوهیان که بتهوێت (بە ڕازی بوون بەوەی خۆی پێشکەشی تۆی کردووە یان لە خێزانەکانی خۆت کە بچیتە لایان) و ئهوهیان که وازت لێ هێنابێ (بە ڕازی نەبوون بەوەی خۆی پێشکەشی تۆی کردووە یان لە خێزانەکانی خۆت کە نەچیتە لایان). (تفسير ابن جرير) (19/144، 145)، (تفسير البغوي) (3/653)، (تفسير القرطبي) (14/215، 216)، (نظم الدرر) للبقاعي (15/385)، (تفسير السعدي) لاپەڕە (669)، (تفسير ابن عاشور)) (22/74)، (تفسير ابن عثيمين- سورة الأحزاب) لاپەڕە (394، 395).
(ذَلِكَ أَدْنَى أَنْ تَقَرَّ أَعْيُنُهُنَّ وَلَا يَحْزَنَّ): واتە: ئەوەی کە باسکرا ئەی محمد نزیکترە، چونکە خێزانەکانت (یان ئافرەتی تر یان هەردووککیان لەسەر وتەیەک لە وتەکان) دڵخۆشن و دلیان پێ ئارامە و خەم ناخۆن. (تفسير ابن جرير) (19/145)، (تفسير ابن كثير) (6/446)، (نظم الدرر) للبقاعي (15/385)، (تفسير السعدي) (669)، (تفسير ابن عاشور) (22/75)،((تفسير ابن عثيمين- سورة الأحزاب) (396، 397).
(وَيَرْضَيْنَ بِمَا آَتَيْتَهُنَّ كُلُّهُنَّ): واتە: نزیکترە چونکە هەموویان ڕازین بەوەی تۆ پێیانت داوە لە نەفەقە و قسم.
﴿تُرْجِي مَنْ تَشَاءُ مِنْهُنَّ وَتُؤْوِي إِلَيْكَ مَنْ تَشَاءُ وَمَنِ ابْتَغَيْتَ مِمَّنْ عَزَلْتَ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْكَ﴾: لە عائیشە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: (غیرە منی دەگرت کاتێک ئافرەتان نەفسی خۆیان دەبەخشی بە پێغەمبەری خوا (ﷺ)، دەمگوت: ئافرەت خۆی دەبەخشێت بێ مارەیی؟ کاتێک خوای گەورە ئەم ئایەتەی دابەزاند: ﴿تُرْجِي مَنْ تَشَاءُ مِنْهُنَّ وَتُؤْوِي إِلَيْكَ مَنْ تَشَاءُ وَمَنِ ابْتَغَيْتَ مِمَّنْ عَزَلْتَ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْكَ﴾، عائیشە گوتی: خوای تۆم نەبینوە ئیلا شتی لەسەر تۆ ئاسان کردووە و سووکی کردووە و سەرپشکی کردووی). أخرجە البخاري (٤٧٨٨)، ومسلم (١٤٦٤).
سوودەکانی ئایەتەکان:
١- ئاسانکاری خوای گەورە بۆ پێغەمبەر (ﷺ) لەوە سەرپشکی کردووە لە مانەوە لای خێزانەکانی، لەبەر وتەی: ﴿تُرْجِي مَنْ تَشَاءُ مِنْهُنَّ وَتُؤْوِي إِلَيْكَ مَنْ تَشَاءُ﴾.
٢- تایبەتمەندی پێغەمبەری خوا (ﷺ) لەوە ئافرەت خۆی پێ دەبەخشێت و بێ مارەی، بە ئارەزووی خۆیەتی لە ڕەت کردنەوە و قبوڵ کردن، لەبەر وتەی: ﴿تُرْجِي مَنْ تَشَاءُ مِنْهُنَّ وَتُؤْوِي إِلَيْكَ مَنْ تَشَاءُ﴾.
٣- ڕێگەدان بە پێغەمبەر (ﷺ) لە لای خێزانەکانی خۆی مانەوە بە ئارەزووی خۆ مانەوە، مانەوە لای خێزانەکانی (واتە: القسم) واجب نییە لەسەری، لەبەر وتەی: ﴿وَمَنِ ابْتَغَيْتَ مِمَّنْ عَزَلْتَ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْكَ﴾.
٤- پێغەمبەری خوا (ﷺ) موکەلەفە وەک هەموو مرۆڤەکانی تر، لەبەر وتەی: ﴿فَلَا جُنَاحَ عَلَيْكَ﴾.
٥- کردەوەکانی خوای گەورە و ئەحکامەکانی کەونی و شەرعی حیکمەتی گەورەی تێدایە، لەبەر وتەی: ﴿ذَلِكَ أَدْنَى أَنْ تَقَرَّ أَعْيُنُهُنَّ وَلَا يَحْزَنَّ وَيَرْضَيْنَ بِمَا آتَيْتَهُنَّ كُلُّهُنَّ﴾.
٦- ئەم سەرپشک کردنە خوا بۆ پێغەمبەر (ﷺ) بۆ دڵ دانەوەی خێزانەکانی پێغەمبەرە، چونکە ئەگەر بزانن لەخواوەیە ئارام دەبن، بۆیە دەبێت مرۆڤ مراعاتی حاڵی خێزانەکانی خۆی بکات لە هەموو کارەکان.
٧- زانستی خوای گەورە بەوەی لە دڵی بەندەکان دایە، لەبەر وتەی: ﴿وَاللَّهُ يَعْلَمُ مَا فِي قُلُوبِكُمْ﴾.
٨- ئاماژەکردن بۆ ئەوە دڵ هیچی لەسەر نییە و مرۆڤ خۆشەویستی بۆ خێزانێکی خۆی زیاتر دەڕوات، لەبەر وتەی: ﴿وَاللَّهُ يَعْلَمُ مَا فِي قُلُوبِكُمْ﴾.
٩- جێگیرکردنی سیفەتی زانستێکی فراوان بۆ خوای گەورە کە زانستی بە هەموو شتێک هەیە، سیفەتی لەسەر خۆی، پەلە ناکات لە سزا دانی تاوانبار، لەبەر وتەی: ﴿وَكَانَ اللَّهُ عَلِيمًا حَلِيمًا﴾.