سەردێری پرسیار:حوکمی دەست بەرزکردنەوە لە کاتی چوون بۆ ڕکوع؟

بەرواری دانان :2024-07-06 کۆدی پرسیار:3499

پرسیار:

پرسیار: حوکمی دەست بەرزکردنەوە لە کاتی چوون بۆ ڕکوع؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:

١ـ دەست بەرزکردنەوە کاتی چوون بۆ ڕکوع و هەستانەوە وەک دەست بەرزکردەنەوەیە کاتی دەست بەنوێژ کردن، ڕێگەپێدراوە بە یەک دەنگی موسڵمانان. (مجموع الفتاوى) لابن تیمیە (22/562).

٢ـ دەست بەرزکردنەوە کاتی ڕکوع سوننەتە، کە ئەمە وتەی شافعی و حەنابلە و وتەیەکە لە وتەکانی مالک و وتەی زۆربەی هاوەڵان و تابعی یەکان و پێشینەکانە، وتەی ابن باز و ابن عثیمینە. (مجموع فتاوى ابن باز) (11/156)، (المجموع) (3/447)، (صحيح البخاري) (1/148)، (الأوسط) لابن المنذر (2/307، 369)، (السنن الكبرى) للبيهقي (2/196).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام