پرسیار: دروستە دایک عەقیقە بۆ کوڕی خۆی بکات لەجیاتی باوکی؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١ـ ئەوەی عەقیقە دەکات باوکە یان ئەوەی مەسرەفی مناڵی لەسەرە، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە، وتەی مالکی و شافعی و حەنابلەیە، چونکە مەسرەفی مناڵ لەسەر باوکە. (تحفة المحتاج) لابن حجر الهَيْتَمي (9/370)، (نهاية المحتاج) للرَّمْلي (8/146)، (فتاوى اللَّجنة الدَّائمة - المجموعة الثَّانية) (10/454).
٢ـ دروستە دایک یان هەر کەسێکی تر عەقیقە بۆ مناڵ بکات ئەگەر باوک یان ئەوەی مەسرەفی مناڵی لەسەری واجبە ئیزن بدات، ئەگەر باوک ڕێگریش بکات دایکی مناڵ دەتوانێ بیکات لەسەر وتەی ڕاستی زانایان.