سەردێری پرسیار: کەسێک بە پارەی دەولەمەندێک ئیش دەکات، ئایا دروستە مەرج دابنرێت لە خەسارەتیشدا شەریک بن؟

بەرواری دانان :2024-07-12 کۆدی پرسیار:3501

پرسیار:

پرسیار: کەسێک بە پارەی دەولەمەندێک ئیش دەکات، ئایا دروستە مەرج دابنرێت لە خەسارەتیشدا شەریک بن؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:

١- (المضاربة) یان (القراض): لەڕووی شەرعییەوە: گرێبەستێکە لەنێوان دوو کەس یان زیاتر دەکرێت یەکێکیان مال پێشکەش دەکات و ئەوەی تر یا ئەوانی تر ئیش دەکەن، قازانجیش لەنێوانیان بە پێی ڕێکەوتنیانە چەند بێت.

٢- مال و سەروەت و سامان ئەمانەتە لەدەست ئەو کەسەی ئیشی پێ دەکات، ئەگەر تیاچوو ئەوە ضمان لەسەری نییە ئەگەر کەمتەرخەم نەبو،، چونکە کەسێکی ئەمینە، ئەمین ضمانی لەسەر نییە، کە هەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەمە. (الاستذكار) (21/ 124)، (الإقناع في مسائل الإجماع) (2/ 200).

٣- قازانج بە گوێرەی ڕێککەوتنیانە، یان قازانج بە نیوەیی یان سێ یەک یان چوار یەک بەپێی ڕێککەوتنیانە.

سەبارەت بە خەسارەت دەبێت لە سەرمایە بێت نەک لەو کەسەی کە ئیشی پێ دەکات، ئەوەی ئیش دەکات ئیش کردن و ماندووبوونی بەزایە دەڕوات و خاوەن ماڵیش هەندێک مالی بەزایە دەچێت، هیچ لەسەر ئەو کەسە نییە کە ئیش بە پارە دەکات و زەرەر دەکات، ئەگەر خاوەن مال مەرج دابنێت شەریک بن لە خەسارە ئەوە مەرجەکەی پوچە، چونکە خەسارە دەستەواژەیەکە بۆ  سەرمایە تایبەتە بە خاوەن مالەوە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام