پرسیار: دەکرێت ڕوونکردنەوە بدەن لەسەر ئەم فەرموودەیە: عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ رَضِيَ الله عَنْهُمَا قَالَ: (كَانَ الْمُسْلِمُونَ لَا يَنْظُرُونَ إِلَى أَبِي سُفْيَانَ، وَلَا يُقَاعِدُونَهُ، فَقَالَ لِلنَّبِيِّ (ﷺ): يَا نَبِيَّ اللَّهِ، ثَلَاثٌ أَعْطِنِيهِنَّ. قَالَ : نَعَمْ " قَالَ: عِنْدِي أَحْسَنُ الْعَرَبِ وَأَجْمَلُهُ، أُمُّ حَبِيبَةَ بِنْتُ أَبِي سُفْيَانَ أُزَوِّجُكَهَا. قَالَ: نَعَمْ "قَالَ وَمُعَاوِيَةُ تَجْعَلُهُ كَاتِبًا بَيْنَ يَدَيْكَ. قَالَ: نَعَمْ " قَالَ: وَتُؤَمِّرُنِي حَتَّى أُقَاتِلَ الْكُفَّارَ، كَمَا كُنْتُ أُقَاتِلُ الْمُسْلِمِينَ. قَالَ: نَعَمْ)؟
وەڵام: عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ رَضِيَ الله عَنْهُمَا قَالَ: (كَانَ الْمُسْلِمُونَ لَا يَنْظُرُونَ إِلَى أَبِي سُفْيَانَ، وَلَا يُقَاعِدُونَهُ، فَقَالَ لِلنَّبِيِّ (ﷺ): يَا نَبِيَّ اللَّهِ، ثَلَاثٌ أَعْطِنِيهِنَّ. قَالَ: (نَعَمْ)، قَالَ: عِنْدِي أَحْسَنُ الْعَرَبِ وَأَجْمَلُهُ، أُمُّ حَبِيبَةَ بِنْتُ أَبِي سُفْيَانَ أُزَوِّجُكَهَا. قَالَ: (نَعَمْ)، قَالَ وَمُعَاوِيَةُ تَجْعَلُهُ كَاتِبًا بَيْنَ يَدَيْكَ. قَالَ: (نَعَمْ)، قَالَ: وَتُؤَمِّرُنِي حَتَّى أُقَاتِلَ الْكُفَّارَ، كَمَا كُنْتُ أُقَاتِلُ الْمُسْلِمِينَ. قَالَ: (نَعَمْ)). رواه مسلم (٢٥٠١).
واتە: لە ابن عباس دەگێڕنەوە خوا لە هەردووکیان ڕازی بێت فەرمووی: موسڵمانان سەیری ئەو سوفیانیان نەدەکرد و لەگەڵی دانەدەنیشتن، بە پێغەمبەری خوای وت: ئەی پێغەمبەری خوا (ﷺ) داوای سێ شتت لێ دەکەم، پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرموو: (بەلێ).
یەکەم: باشترینی عەرەب و جوانترینی لەلای منە کە (أُمُّ حَبِيبَةَ بِنْتُ أَبِي سُفْيَانَ)ە لێتی مارە بکەم، پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرموو: (بەلێ).
دووەم: موعاویەی کوڕی من بکەیت بە نوووسەر لەبەردەمی خۆت، پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرموو: (بەلێ).
سێیەم: بمکەیت بە ئەمیر بەسەر جەیشی موسڵمانانەوە تا شەڕ لەگەڵ کافرەکان بکەم، هەروەک چۆن پێشتر شەڕم لەگەڵ موسڵمانان دەکرد، پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرموو: (بەلێ).
ڕاڤەی وشەکانی فەرموودەکە و ماناکەیان:
(كَانَ الْمُسْلِمُونَ لَا يَنْظُرُونَ إِلَى أَبِي سُفْيَانَ، وَلَا يُقَاعِدُونَهُ): هاوەڵان سەیری ئەبو سوفیانیان نەدەکرد و لەگەڵی دانەدەنیشتن، دوای ئەوی ئەبو سوفیان هاتە ناو ئیسلام لە ڕۆژی فەتحی مەککە لە ساڵی (٨) کۆچی دواتر نەقل بوو بۆ مەدینە، لە دڵی موسڵمانان ڕاکردن و دوورکەوتنەوە هەبوو بەرامبەر ئەبو سوفیان، هۆکارەکەشی ئەوەبوو لەو جەنگانەی پێشووتر دژایەتی خوا و پێغەمبەری دەکرد زۆر بە تووندی، هەروەها گەورەی قوڕەیش بوو و هاوەڵانیش بە گومان بوون لە ئیسلام بوونەکەی و گومانی نیفاقیان هەبوو، هەروەها لەو کەسانەش بوو کە پێغەمبەری خوا (ﷺ) مالی پێیدا تا هاتە ناو ئیسلام.
(يا نَبِيَّ اللهِ، ثَلاثٌ أَعْطِنِيهِنَّ): ئەبو سوفیان هاتە لای پێغەمبەری خوا (ﷺ) وتی: ئەی پێغەمبەری خوا سێ سیفەتم پێ بدە بۆ ئەوەی لەلای تۆ پلەو پێگەم هەبێت و خەڵکیش بزانێت، پێغەمبەری خواش (ﷺ) ئەمەی قبول کرد.
(عِنْدِي أَحْسَنُ الْعَرَبِ وَأَجْمَلُهُ، أُمُّ حَبِيبَةَ بِنْتُ أَبِي سُفْيَانَ أُزَوِّجُكَهَا. قَالَ: (نَعَمْ)): واتە: (أُمُّ حَبِيبَةَ بِنْتُ أَبِي سُفْيَانَ)ە لێتی مارە بکەم، پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرموو: (بەلێ).
لێرە کێشەیەک دروست دەبێت ئەویش ئەوەیە ئەبو سوفیان لە ساڵی (٨) کاتی فەتحی مەککە موسڵمان بووە کە ئەمەیان خیلافی تێدانییە، دواتر هەر لەو کاتە چۆتە مەدینە، (أُمُّ حَبيبة) موسڵمان بووە و هیجرەتی کردووە بۆ حەبەشە لەگەڵ پیاوەکەی کە ناوی عبيد اللهِ بن جحش بوو، پێغەمبەری خوا دوای ئەو مارەی کردووە که لە حەبەشە بووە، واتە مارەی کردووە پێش فەتح کردنی مەککە بە ماوەیەکی درێژ، بۆیە زانایان چەند وتەیان هەیە سەبارەت بەمە:
١ـ هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون ئەمە لە هەلەی کتابی (مسلم)ە، هەڵەیە لە هەندێک ڕاوی یەکانی فەرموودەکه، لەبەر ئەوەی پێغەمبەری خوا ام حبیبەی مارەکردووە پێش فەتح بە ماوەیەکی درێژ لە حەبەشە و باوکیشی ئەوکات کافر بوو.
٢ـ لەوانەیە لەبەر ئەوەی ئەبو سوفیان پێی وتبێ کچی خۆمت لێ مارە دەکەم چونکە موسڵمان بووە و وا گومانی دەبێ عەقد نوێ بکرێتەوە چونکە بێ ڕەزامەندی ئەو شووی کردووە پێش ئیسلام.
٣ـ لەوانەیە ئەبو سوفیانی کچێکی تری خۆی پێشکەشی کردبێت هەمان کونیەی هەبووبێت (أُم حبيبة)، پێغەمبەری خواش ڕەتی کردۆتەوە چونکە نابێت دوو خوشک پێکەوە لەلای بن، کاتێک فەرمووی: (نعم)، ئەمە لەبابی گوێ لێ بوونە لە قسە نەک ڕازی بوون بێت. (صحیح مسلم) (١٦ / ٥٢ـ٥٣).
(وَمُعَاوِيَةُ تَجْعَلُهُ كَاتِبًا بَيْنَ يَدَيْكَ): داوای دووەمی ئەوە بوو کە معاویەی کوڕی بکات بە نووسەری وەحی لەبەر ئەوەی خوێندەوار بوو، پێغەمبەری خواش (ﷺ) قبولی کرد.
(وَتُؤَمِّرُنِي حَتَّى أُقَاتِلَ الْكُفَّارَ، كَمَا كُنْتُ أُقَاتِلُ الْمُسْلِمِينَ): داوای سێیەمی ئەوە بوو پێغەمبەری خوا (ﷺ) بیکات بە ئەمیر بەسەر جەیشی موسڵمانان تا شەڕ لەگەڵ کافرەکان بکات، هەروەک چۆن پێشتر کە کافر بوو شەڕی دەکرد دژی موسڵمانان، پێغەمبەری خواش (ﷺ) داواکاریەکەی قبول کرد.