پرسیار: حوکمی پاداشت وەرگرتن لەسەر خەڵک فێرە قورئان کردن؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١- زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون دروستە پاداشت وەربگیرێت لەسەر فێرکردنی قورئان، ئەمەیان ئەگەر مەرج دانرا لەسەر پاداشت وەرگرتن بۆ فێرکردنی قورئان، کە ئەمە وتەی مالکی یەکان و شافعی یەکان و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد و ابن حزمە.
ابن تیمیة و حەنابلەش وتەیان هەیە کە نابێت پاداشت وەربگریت لەسەر فێرکردنی قورئان مەگەر پێویستی پێی هەبێت، بۆ دەولەمەند دروست نییە. (الفروع) لابن المفلح (٤/٤٣٥)، (مجموع الفتاوی) (٣٠/١٩٢-١٩٣، ٢٠٥).
٢- سەبارەت بەوەی کەسێک کەسێکی تر فێرە قورئان خوێندنەوە دەکات بێ ئەوەی مەرج دابنرێت بۆ پاداشت، بۆ خۆی شتێکی پێبدات، ئەمەیان دروستە ابن حزم یەک دەنگی زانایان نەقل دەکات.
٣- وەرگرتنی ڕزق لە (بیر المال)ەوە کە مووچەی هەبێت بۆ فێرکردنی قورئان و بانگدان و پێش نوێژی کردن ئەمەیان دروستە و هەموو زانایان یەک دەنگن لەسەری. (شرح الکبیر) (٢/٧٠).
جگە لەوە نەبێت هەندێکیان بۆ ئەوە چوون نابێت مووچەی تری هەبێت لە (بیت المال)ەوە، ئەمەش وەک پاراستنی مالی (بیت المال).