سەردێری پرسیار: لە نوێژی عیشا بە جەماعەت گەر تەحیات لەبیرکەیت پێش سەلامدانەوە دوو سوجدە کافیە ان شاء الله؟

بەرواری دانان: 2024-07-18 کۆدی پرسیار: 3505

پرسیار:

پرسیار: لە نوێژی عیشا بە جەماعەت گەر تەحیات لەبیرکەیت پێش سەلامدانەوە دوو سوجدە کافیە ان شاء الله؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: تەحیات لەبیرکردن لە نوێژی جەماعەت بەدوای ئیمامەوە دوو حاڵەتە:

یەکەم: تەحیاتی یەکەم لەبیرکراوە، تەحیاتی یەکەم سوننەتە لەسەر وتەی زۆربەی زانایان ڕوکن نییە، لەسەر ئەمە ئەگەر لەبیر بکرێت نوێژی دروستە و ئیمام تەحەمولی هەڵەکە دەکات و پێویست بە سوجدەی سەهوش ناکات.

دووەم: تەحیاتی دووەم لەبیرکراوە، تەحیاتی دووەم واجبە و ڕوکنی نوێژە لەسەر وتەی شافعی یەکان و حەنابلە، هەر کەسێک تەرکی بکات نوێژی بەتاڵە، لەم حاڵەتە ئەگەر ئیمام سەلامی دایەوە و تەحیاتی نەخوێند ئەوکات دەست بە خوێندنەوەی تەحیات دەکەیت و دواتر سەلام دەدەیتەوە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام