پرسیار: زەحمەت نەبێت ئەم برە پارەیە چۆن دابەش بکەم بەسەر مالماندا بری پارەکە (5,356,000) دینارە، پارەکە هی باوکمە مردووە، سێ براینە و هەشت خوشک لەگەل دایکم ، برایەکم جیایە لە ئێمە منیش دەمەوێت بەشی ئەو بدەمێ نازانم چون دابەشەکی بکەم؟
وەڵام: زانایان دەڵێن میرات بەم شێوەیە دابەش دەکرێت:
١ـ دایک کە دەکاتە خێزانی باوکت لە هەشت بەشی میرات یەک بەش دەبات، لەبەر ئەوەی مناڵی هەیە، واتە (669500) دینار دەبات.
٢ـ کوڕ دوو ئەوەندەی کچ وەردەگرێت، هەر کوڕێک (669500) دینار دەبات، هەر کچێکیش (334750) دینار دەبات.