پرسیار: دەکرێت ڕوونکردنەوە بدەن لەسەر ئەم فەرموودەیە: (أَوَّلُ مَا فُرِضَتِ الصَّلاةُ رَكْعَتَيْنِ، فَأُقِرَّتْ صَلاةُ السَّفَرِ وَأُتِمَّتْ صَلاةُ الْحَضَرِ)؟
وەڵام: عَنْ عَائِشَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا قَالَتْ: أَوَّلُ مَا فُرِضَتِ الصَّلاةُ رَكْعَتَيْنِ، فَأُقِرَّتْ صَلاةُ السَّفَرِ وَأُتِمَّتْ صَلاةُ الْحَضَرِ، مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ.
واتە: لە عائیشە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی: یەکەم شت کە واجب کرابێت لە نوێژ دوو ڕەکاعەت بوون، نوێژی سەفەر وەک خۆی جێگیرکرا و نوێژی حضر تەواو کرا.
وَلِلْبُخَارِيِّ: ثُمَّ هَاجَرَ، فَفُرِضَتْ أَرْبَعًا، وَأُقِرَّتْ صَلاةُ السَّفَرِ عَلَى الأَوَّلِ.
ڕیوایەتی بوخاری دەفەرمووێت: (پاشان کۆچی کرد (بۆ مەدینە)، نوێژ چوار رەکاعەت واجب کرا و نوێژی سەفەریش لەسەر ئەوەی پێشترە ماوەتەوە و جێگیرکرا).
زَادَ أَحْمَدُ: إِلَّا الْمَغْرِبَ فَإِنَّهَا وِتْرُ النَّهَارِ، وَإِلَّا الصُّبْحَ فَإِنَّهَا تُطَوَّلُ فِيهَا الْقِرَاءَةُ.
ڕیوایەتی ئەحمەد هاتووە: (جگە لە نوێژی مغرب نەبێت چونکە ویتری نوێژی ڕۆژە، نوێژی بەیانیش قورئان خوێندنەوەی تێدا درێژ دەکردەوە).
ڕاڤەی وشەکانی فەرموودەکە:
(أول ما فرضت الصلاة رکعتین): واتە: نوێژ یەکەم جار کە واجب کرابێت لە شەوی ئیسراء دوو ڕەکاعەت دوو رەکاعەت بووە، جگە لە نوێژی مغرب نەبێت لەو کاتەی واجب کراوە سێ ڕەکاعەت بووە.
(فأقرت صلاة السفر): واتە: نوێژی سەفەر لەسەر حالەتی پێشتر ماوە کە خوای گەورە واجبی کردبوو دوو ڕەکاعەت دوو ڕەکاعەت، ظاهری فەرموودەکە بەڵگەیە نوێژی سەفەر لە بنەڕەتدا دوو ڕەکاعەت بووە نەک کورت کرابێتەوە بۆ چوار، بەڵام ظاهری قورئان وادیارە چوار ڕەکاعەت بووە، هەروەک خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿فَلَيۡسَ عَلَيۡكُمۡ جُنَاحٌ أَن تَقۡصُرُواْ مِنَ ٱلصَّلَوٰةِ﴾ [النساء: 101]، هەروەها فەرموودەی أنس بن مالك الکعبي خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرمووی: (إن اللە وضع عن المسافر شتر الصلاة) أخرجە أبو داود (٢٤٠٨)، والترمذي (٧١٥)، والنسائي (٤/١٩٠)، وابن ماجە (١٦٦٧) و (٣٢٩٩)، وأحمد (٣١/٣٩٢)؟
وەڵام: نوێژ سەرەتا دوو ڕەکاعەت دوو ڕەکاعەت واجب کرا لە شەوی ئیسراء جگە لە نوێژی مغرب نەبێت، پاشان زیادکرا دوای هیجرەت کردن بۆ چوار ڕەکاعەت جگە لە نوێژی بەیانی نەبێت، کاتێک واجبی چوار ڕەکاعەتەکان جێگیر بوون دواتر نوێژی سەفەر خەفیف کرا بۆ دوو رەکاعەت بە دەقی ئایەتی سورەتی (النساء)، سەبارەت بە وتەی عائیشە: (فأقرت صلاة السفر)، واتە: نوێژی سەفەر وەک خۆی جێگیرکرا لەڕووی فەرمان کردن پێی بە خەفیف کردن، نەک نوێژی سەفەر لە دوو ڕەکاعەت بەردەوام بووە لەو کاتەی واجب کراو. (فتح الباري) لابن حجر (١/٤٦٤).
سوودەکانی فەرموودەکە:
١- فەرموودەکە بەڵگەیە نوێژی سەفەر و حضر پێش هیجرەت دوو ڕەکاعەت دوو ڕەکاعەت بووە جگە لە نوێژی مغرب نەبێت، دواتر نوێژ زیاد کرا بۆ چوار ڕەکاعەت جگە لە نوێژی بەیانی نەبێت، دواتر نوێژی سەفەر کورت کراوە بۆ دوو ڕەکاعەت، نوێژی حضر چوار رەکاعەتە لەبەر ئەوەی حضر شوێنی پشوو و جێگیربوونە، بۆیە نوێژی حضر کرا بە چوار چونکە خێرێکی گەورەی تێدایە.
٢- فەرموودەکە بەڵگەیە نوێژ کورت کردن لەسەفەر واجبە، لەبەر وتەی: (فرضت)، ئەگەر نوێژی سەفەر واجب بێت دروست نییە زیاد بکرێت، کە ئەمە وتەی ئەبو حەنیفە و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد و ابن حزم و شەوکانی یە.
دووەم: زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون نوێژ کورت کردن واجب نییە، کە ئەمە وتەی مالک و شافعی و وتەی بەناوبانگی ئەحمەد و ابن بازە، بەڵگە:
- خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿فَلَيۡسَ عَلَيۡكُمۡ جُنَاحٌ أَن تَقۡصُرُواْ مِنَ ٱلصَّلَوٰةِ﴾ [النساء: 101]، لادانی تاوان لەسەر نوێژ کورت کردن بەڵگەیە دروستە نوێژ نەکەیتەوە.
- پێغەمبەری خوا (ﷺ) نوێژ کورت کردن بە خێر (صدقة) وەسفی کردووە، بەڵگەیە خێر و فەزل و سووککردنێکە لەلایەن خواوە، ئەگەر (عزمات) بوایە ئەوکات واجب دەبوو قبول بکرێت.
سێیەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون مسافر سەرپشکە لەنێوان کورت کردن و تەواو کردن، ابن منذر ئەم وتەی داوەتە پاڵ شافعی و ئەبو ثور، بەڵگە:
- کردەوەی عائیشە خوا لێی ڕازی بێت کە هەندێک جار نوێژی کورت کردووە و هەندێک جار تەواوی کردووە.
وتەی ڕاست نوێژ کورت کردن لە سەفەر سوننەتە و تەواو کردنیش مەکروهە، واللە أعلم. (الفتاوی) لابن تیمیة (٢٤/٩).
٣- زۆربەی زانایانی پێشنە و پاشینە بۆ ئەوە چوون ئەوە چوون نوێژ کورت کردن لەسەفەر سوننەتە نەک واجبە، هەندێک بۆ ئەوە چوون ڕوخسەتە. (الاستذكار) لابن عبدالبر (٢/٢٢٤).
سوننەت وایە موسافر دوو ڕەکاعەت نوێژ بکات، پێشەوایان هەموویان یەک دەنگن ئەمە باشترە جگە لە وتەیەکی شافعی نەبێ. (مجموع الفتاوى) (٢٤/١٩١).
زۆربەی زانایان ـ بەڵکو هەندێک ئیجماع نەقل دەکەن ـ کە مسافر ئەگەر نوێژی بەدوای کەسی نیشتەجێ یەوە کرد دەبێت نوێژ تەواو بکات، ئەگەر واجب بوایا دوو ڕەکاعەت بکرێت ڕوخسەت نەدەدرا مسافر چوار ڕەکاعەت بەدوای کەسی نیشتەجێوە و مسافرەوە بکات وەک نوێژی بەیانی. (المجموع) للنووي (٤/٣٤١).