پرسیار: کرێکارێک وازی لە ئیشەکەی هێنا تەواوی نەکرد، ئایا کرێی تەواوی ئەو ڕۆژی پێ دەدرێت یان هیچی پێ نادرێ یان بە پێی ئیشەکەی پێی دەدرێت؟
وەڵام: کرێکار شایستەی کرێیە کاتێک کارەکەی تەواو دەکات، ئەگەر کارەکەی تەواو نەکرد ئەوە سەیری دەکەین:
- ئەگەر بێ عوزر وازی لە کارەکەی هێنا، ئەوە هیچ کرێی پێ نادرێت.
- ئەگەر عوزری هەبوو لە واز هێنانی لە کارەکەی، ئەوە کرێی پێ دەدرێت بەگوێرەی ئیشەکەی کە چەندی ئیش کردووە.
نموونە: کەسێک پیاوێکی بەکرێ گرتووە یەک ڕۆژ ئیشی بۆ بکات، کاتێک نیوەڕۆ دادێت واز لە ئێش دەهێنێت بێ عوزر، لەم حالەتە ئیش کردنەکەی لەسەرەتای ڕۆژەوە تا نیوەڕۆ بەزایە چوو، چونکە وازی لە تەواو کردنی ئیشەکەی هێنا بێ عوزر، بەڵام ئەگەر نەخۆش کەوت نەیتوانی بەردەوام بێت یان هەر عوزرێکی تری شەرعی، ئەوە شایستەی کرێیە بەقەد ئەو ئیشەی کە کردوویەتی.
ئەگەر وازهێنان لە ئیشەکە لەبەر خاوەن ئیشەکە بوو، ئەوە هەمان حوکمە سەیری دەکەین ئەگەر عوزری هەبوو ئەوە بەقەد ئیشەکەی کرێکار پارەی پێ دەدرێت، ئەگەر خاوەن کار عوزری نەبوو ئەوە دەبێت پارەی ڕۆژی تەواو بدات بە کرێکارەکە. (فتح ذي الجلال والإکرام) (١٠/٢٤٢-٢٤٣).