پرسیار: ئەتوانین نوێژە سوننەتەکانی دوای نوێژە فەرزەکان (رواتب) تاخیر بکەین؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١ـ سوننەتی پێغەمبەری خوا (ﷺ) وابووە نوێژە سوننەتەکانی ڕەواتب لەسەری بەردەوام بووە و لە سەرەتای کاتدا ئەنجامی داوە.
٢ـ هەر کەسێک نوێژی سوننەتی پێش نوێژی واجبی تەرک کرد یان سوننەتی دوای نوێژی واجبی تەرک کرد تا کاتی نوێژێکی تر، ئەوە سوننەتە قەزا بکاتەوە.
٣ـ تاخیرکردنی نوێژی سوننەتی دوای نوێژی واجب تا کاتی نوێژە واجبەکە دەڕوات پێچەوانەی سوننەتی پێغەمبەری خوایە (ﷺ)، سەبارەت بە تاخیرکردنی نوێژی سوننەتی ڕەواتبی دوای نوێژی واجب تا نزیک بوونەوە لە کاتی نوێژێکی تر باشتر وایە لە سەرەتای کاتدا ئەنجام بدات، ئەگەر تاخیریش بکات تا نزیک بوونەوە لە کاتی نوێژێکی تر مەجالی تێدایە.