پرسیار: حوکمی پەشیمان بوونەوە لە هەدیە؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١- عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا قَالَ: قَالَ النَّبِيُّ (ﷺ): (الْعَائِدُ فِي هِبَتِهِ كَالْكَلْبِ يَقِيءُ ثُمَّ يَعُودُ فِي قَيْئِهِ) مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ. وَفِي رِوَايَةٍ لِلْبُخَارِيِّ: (لَيْسَ لَنَا مَثَلُ السَّوْءِ، الَّذِي يَعُودُ فِي هِبَتِهِ كَالْكَلْبِ يَقِيءُ ثُمَّ يَرْجِعُ فِي قَيْئِهِ).
واتە: لە ابن عباس دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی: پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرمووی: (ئەوەی پەشیمان دەبێتەوە لە هەدیە وەک سەگ وایە بڕشێتەوە و پاشان بگەڕێتەوە بۆ ڕشانەوەی و بیخوات)، ڕیوایەتی بوخاری هاتووە: (نییە نموونە لەوە ناشرینتر بێت لەوەی پەشیمان دەبێتەوە لە هەدیەکەی وەک سەگ بڕشێتەوە و پاشان بگەڕێتەوە بۆ ڕشانەوەکەی بیخوات).
فەرموودەکە بەڵگەیە حەرامە لە هەدیە پەشیمان بیتەوە، کە ئەمە ڕەوشتێکی ناشیرینە، چونکە پەشیمان بوونەوە بەڵگەیە لەسەر پەیوەست بوونی دڵی بەو هەدیەوە، هەروەها فەرموودەکە زەمی کردوو لە دوو ڕووەوە:
یەکەم: چوواندوویەتی بە سەگ.
دووەم: چوواندوویەتی بە گەڕانەوە بۆ خواردنی ڕشانەوەی. (إحکم الأحکام) (٤/١٣٧).
٢- حەرام بوونی پەشیمان بوونەوە لە هەدیە باسی ئەو حالەتەیە کە هەدیەکە دەدرێت و کەسی بەرامبەریش وەردەگرێت، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە. (شرح صحیح مسلم) للنووي (١١/٧١)، (فتح الباري) (٥/٢٣٥).
سەبارەت بەوەی هەدیەکە هێشتا نەدراوە و وەری نەگرتووە کەسی بەرامبەر، لەم حالەتە دروستە پەشیمان بێتەوە لەسەر وتەی زۆربەی زانایان. (الإنصاف) (٧/١٢٣).
ابن تیمیة ڕەحمەتی خوای لێ بێت بۆ ئەوە چووە حەرامە پەشیمان بیتەوە ئەگەر هەدیەکەشی وەرنەگرتبێت، لەبەر ئەوەی شکاندنی بەڵێنی تێدایە، پێغەمبەری خواش (ﷺ) دەفەرمووێت: (آیة المنافق ثلاث: إذا حدث کذب، وإذا وعد أخلف، وإذا اؤتمن خان). أخرجە البخاري (٣٣)، ومسلم (٥٩)، (الاختیارات) لاپەڕە (٣٣١)، (الفروع) (٦/٤١٥)، (الإنصاف) (١١/١٥٢).
سەبارەت بەوەی کەسێک لەلای خۆی وای داناوە هەدیە بدات بە کەسێت بۆ ئەوەی کەس بزانێت و بێ ئەوەی کەسی بەرامبەر بزانێت، دواتر پەشیمان بێتەوە، ئەمەیان هیچی تێدانییە.