سەردێری پرسیار:سوودی هەدیە وەرگرتن و زیانی ڕەت کردنەوەی چییە؟

بەرواری دانان :2024-08-07 کۆدی پرسیار:3515

پرسیار:

پرسیار: سوودی هەدیە وەرگرتن و زیانی ڕەت کردنەوەی چییە؟

دەقی وەڵام:

وەلام: زانایان دەڵێن دەبێ وەربگری و نابێ ڕەت بکەیتەوە مەگەر عوزرێکی شەرعیت هەبێت، لەبەر ئەوەی ئەمە سوننەتی پێغەمبەری خوا (ﷺ) بووە، هەروەها قبول کردنی هەدیە زۆری سوودی هەیە، لەوانە:

- جێ بەجێکردنی سوننەتی پێغەمبەری خوایە (ﷺ).

- ڕازی کردنی کەسی خاوەن هەدیەیە.

- سەیری هەدیەکەی کردنە بە چاوێکی گەورە و ڕێزەوە.

هەروەها ڕەت کردنەوەی مەفسەدەتی تێدایە، لەوانە:

- پێچەوانەی سوننەتی پێغەمبەری خوایە (ﷺ).

- شکاندنی دڵی خاوەن هەدیەی تێدایە.

- خراپە کردنە بەرامبەر و گومانی بەکەم دانانی هەدیەکەی دروست دەبێت.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام