پرسیار: حوکمی ڕەت کردنەوەی هەدیە بێ عوزر؟
وەڵام: جیاوازی نییە لەنێوان زانایان لەسەر دروستی قبول کردنی هەیە، بەڵکو جیاوازی لەوەدایە ئایا واجبە هەدیە قبول بکەیت یان نە، دوو وتە هەیە:
یەکەم: زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون قبول کردنی هەدیە واجب نییە بەڵکو سوننەتە، کە ئەمە وتەی حەنەفی یەکان و مالکی یەکان و شافعی یەکان و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد، لەبەر ئەوەی ئەمە سوننەتی کردەوە (فعلي) بووە نەک بە وتە فەرمانی کردبێت.
دووەم: هەندێک زانای تر بۆ چوون قبول کردنی هەدیە واجبە ئەگەر داوای نەکردبێت، کە ئەمە وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد و ابن حزمە، بەڵگە:
- عن عمر رضي اللە عنە قال: قال رسول اللە (ﷺ): (أجیبوا الداعي، ولا تردوا الهدیة، ولا تضربوا المسلمین). أخرجە أحمد (٦/٣٨٩)، والبخاري في (الأدب المفرد) (١٥٧)، وابن أبي شیبة (٦/٥٥٥).
- پێغەمبەری خوا (ﷺ) بە عومەری فەرموو: (خذە، إذا جاءك من هذا المال شيء وأنت غیر مشرف ولا سائل فخذە، وما لا فلا تتبعە نفسك). أخرجە البخاري (١٤٧٣)، ومسلم (١٠٤٥).
وتەی دووەم کە دەفەرمووێت واجبە قبولی بکەیت وتەیەکی بەهێزە، چونکە:
- لەبەر ئەوەی فەرموودەی صحیح هاتوون ڕەتی (مەکەوە)، (وەربگرە).
- هەروەها لە پێغەمبەری خوا (ﷺ) نەقل کراوە هەدیەی وەرگرتووە.
- ڕەت کردنەوەی هەدیە مەفسەدەتی تێدایە.