سەردێری پرسیار: ڕێگرەکانی وەرگرتنی هەدیە چین؟ لە چ کاتێک ناتوانم هەدیە وەربگرم؟

بەرواری دانان :2024-08-07 کۆدی پرسیار:3517

پرسیار:

پرسیار: ڕێگرەکانی وەرگرتنی هەدیە چین؟ لە چ کاتێک ناتوانم هەدیە وەربگرم؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان هەندێک ڕێگرەکانی وەرگرتنی هەدیەیان باسکردووە، لەوانە:

١- هەدیەکە حەرام بێت، وەک ئالەتی ڕابواردن و کتێبی خراپ و شتی خراپ.

٢- هەدیە مافی کەسێکی تر بێت، وەک شتی دزراو و دەست بەسەرداگیراو.

٣- بە وەرگرتنی هەدیە تووشی حەرام و بێ شەرعی دەبێت، وەک قازی و کارمەند مامۆستا ئەگەر بزانێت تووشی واستە و حەرام دەبن.

٤- ئەگەر کەسەکە لە ئیحرامدا بێت، لەبەر ئەوەی پێغەمبەری خوا لە ئیحرامدا بوو کاتێک صعب بن جثمامة گوێ درێژێکی کیوی پێیدا، ئەویش ڕەتی کردەوە و فەرمووی: (إنا لم نردە علیك إلا أنا حرم). (أخرجە البخاري (٢٥٧٣)، ومسلم (١١٩٣).

هەروەها ئەوەی هەدیە وەردەگرێت ئەگەر بزانێت ئەوەی هەدیەی پێ دەدات داوای هەدیەی زیاتر دەکات، ئەوە دروستە بوەستێت لە قبول کردنی هەدیە.

هەروەها ئەوەی هەدیە ڕەت دەکات ئەگەر عوزری شەرعی هەبوو وەک ڕێگرەکانی وەرگرتنی هەدیە، دەبێت هۆکارەکەش باس بکات کاتێک ڕەت دەکاتەوە، چونکە دین ئامۆژگاری یە و بۆ ئەوەی کەسی بەرامبەریش هیچ نەچێتە دڵی بەرامبەری.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام