پرسیار: حوکمی هەدیە دان؟
وەڵام: زانایان دەڵێن هەدیە دان سوننەتە، لەبەر ئەوەی پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرمانی کردووە بە هەدیە دان و هانیشی داون بەڵام بە مەرج:
یەکەم: ئەوەی هەدیە دەدات توانای هەدیە دانی هەبێت نەک پارە قەرز بکات.
دووەم: هەدیە دانەکە یارمەتی دەر نەبێت بۆ کەسەکە لەسەر تاوان.
سێیەم: نابێت هۆکار بێت بۆ تەرک کردنی واجب یان تووش بوون بە حەرام.
چوارەم: نابێت هەدیە بدات لە شەرمەزار بوون و تووشی مەوقف بوون. (فتح ذي الجلال والإکرام) (١٠/٣٦٠-٣٦١).