پرسیار: حوکمی جل و بەرگی کۆن کردنە خێر؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١ـ جل و بەرگی کۆن کردن بەخێر ئەگەر لەبەر بکرێت و جل و بەرگی ئاسایی بێت و دڕاو و بێ کەڵک نەبێت دروستە، هەروەها ناچێتە ژێر مالی پیس و ئەو ئایەتەی نەهی کردووە لە بەخشین بە مالی پیس: (وَلَا تَيَمَّمُوا الْخَبِيثَ مِنْهُ تُنفِقُونَ وَلَسْتُمْ بِآخِذِيهِ إِلَّا أَنْ تُغْمِضُوا فِيهِ) [البقرة:٢٦٧].
٢ـ بەخشینی جلی کۆن دوای کڕینی جلی نوێ هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون سوننەتە، لەبەر ئەم فەرموودەیە: عَنْ أَبِي أُمَامَةَ قَالَ: لَبِسَ عُمَرُ بْنُ الْخَطَّابِ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ ثَوْبًا جَدِيدًا، فَقَالَ: الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي كَسَانِي مَا أُوَارِي بِهِ عَوْرَتِي، وَأَتَجَمَّلُ بِهِ فِي حَيَاتِي، ثُمَّ عَمَدَ إِلَى الثَّوْبِ الَّذِي أَخْلَقَ فَتَصَدَّقَ بِهِ، ثُمَّ قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ (ﷺ) يَقُولُ: (مَنْ لَبِسَ ثَوْبًا جَدِيدًا ، فَقَالَ: الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي كَسَانِي مَا أُوَارِي بِهِ عَوْرَتِي ، وَأَتَجَمَّلُ بِهِ فِي حَيَاتِي، ثُمَّ عَمَدَ إِلَى الثَّوْبِ الَّذِي أَخْلَقَ فَتَصَدَّقَ بِهِ كَانَ فِي كَنَفِ اللَّهِ، وَفِي حِفْظِ اللَّهِ، وَفِي سَتْرِ اللَّهِ حَيًّا وَمَيِّتًا). روى الترمذي (٣٥٦٠)، حسنه الحافظ ابن حجر في "نتائج الأفكار" (١/١٢٦)، وضعفه الألباني في ضعيف الترمذي.
٣ـ سوننەتە و باشتر وایە باشترین و خۆشەویستترین مال بکەیت بەخێر، هەروەها مەکروهە مالی خراپ بکەیت بەخێر، بەڵگە:
ـ خوای گەورە دەفەرمووێت: (وَلَا تَيَمَّمُوا الْخَبِيثَ مِنْهُ تُنْفِقُونَ).
ـ خوای گەورە دەفەرمووێت: (لَنْ تَنَالُوا الْبِرَّ حَتَّى تُنْفِقُوا مِمَّا تُحِبُّونَ). (المجموع) (6/241)، (الموسوعة الفقهية) (26/336).
٤ـ ئەگەر ئەوەی مال دەبەخشێت یان جل و بەرگ دەبەخشێت هیچی نەبێ جگە لەوە، ئەوە هیچ کەراهەتی تێدانییە ئەگەر ئەو جل و بەرگەی دەبەخشێت دڕاویش بێ. (مغني المحتاج) (4/197).