پرسیار: کەسێک مردووە و پارچە زەوییەکی هەیە میراتگرەکانی ئەمانە: دایک و باوک و خێزانی و کوڕێک و ٣ کچ، میرات چۆن دابەش دەکرێت؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن: - باوک لە شەش بەشی میرات یەک بەش دەبات بە (فرض) دیاریکراوی. - دایک لە شەش بەشی میرات یەک بەش دەبات بە (فرض) دیاریکراوی. - خێزانی لە هەشت بەشی میرات یەک بەش دەبات بە (فرض) دیاریکراوی، لەبەر ئەوەی مناڵی هەیە. - ئەوەی تر بۆ کوڕ و سێ کچەکەیە، کوڕ دوو ئەوەندی کچ دەبات.