سەردێری پرسیار: ئافرەتێک دووگیانە، ئایا مناڵەکەی میرات دەبات؟

بەرواری دانان :2024-08-21 کۆدی پرسیار:3525

پرسیار:

پرسیار: ئافرەتێک دووگیانە، ئایا مناڵەکەی میرات دەبات؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن دووگیان میرات دەبات، بەو مەرجەی زیندوو بێت کاتی لە دایک بوون، جا کاتی لەدایک بوون دەنگی گریانی بێت یان هەناسە بدات یان پژمین هەر شتێکی تر دەلالەت لەسەر ئەوە بکات کە زیندووە، بەڵگە:

عَنْ جَابِرٍ رَضِيَ اللَّهُ تَعَالَى عَنْهُ عَنْ النَّبِيِّ (ﷺ) قَالَ: (إِذَا اسْتَهَلَّ الْمَوْلُودُ وَرِثَ) رواە الترمذي في أبواب (الجنائز)، باب (ما جاء في ترك الصلاة علی الجنین حتی یتسهل) (١٠٣٢)، والنسائي في الکبری (٦/١١٧)، وابن ماجە (١٥٠٨) (٢٧٥٠)، وابن حبان (١٣/٣٩٢) من طرق عن أبي الزبیر، عن جابر رضي اللە عنە، عن النبي (ﷺ)، قال: (الطفل لا یصلي علیە، ولا یرث، ولا یورث حتی یستهل).

واتە: لە جابر بن عبد اللە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی: پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرمووی: (ئەگەر مناڵ دەنگی بەرزکردەوە بە گریان ئەوە میرات وەردەگرێت).

(إذا استهل المولود): (الاستهلال): بەرزکردنەوەی دەنگە، لێرە دەنگ بەرزکردنەوە مەبەست پێی گریانی مناڵە کاتی لەدایک بوون، ڕیوایەتی تر هاتووە دەفەرمووێت: (لا یرث الصبي حتی یستهل صارخا، واستهلالە: أن یصیح أو یعطس أو یبکي).

سەبارەت بە جوولەی کەم یان هەناسەی کەم کە دەلالەت لەسەر ئەوە ناکات زیندووە لەم حالەتە میرات نابات، لەبەر ئەوەی ئەسل وایە میرات نابات.

ئەگەر کەسێک مرد میراتی دوووگیانی هەبوو، ئەوە ئەگەر میراتگرەکان ڕازی بن میرات دابەش کردن دوابخەن باشە، بۆ ئەوەی ئەگەر مناڵەکە زیندوو بوو کاتی لەدایک بوون جارێکی تر میرات دابەش نەکرێتەوە، ئەگەر یەکسەریش دابەش بکەن ئەوە مافی خۆیان و هیچی تێدانییە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام