پرسیار: کافرەکان ئەگەر ئایینیان جیاواز بێ میرات لە یەکتری وەردەگرن؟
وەڵام: زانایان دەڵێن دوو ئایینی جیاواز میرات لە یەکتر وەرناگرن، نموون: جولەکە میرات لە نصرانی وەرناگرێت یان لە مەجوس وەرناگرێت، هەروەها بە پێچەوانەوە میرات لە یەکتری وەرناگرن، لەبەر جیاوازی ئایینیان ئەوانیش وەک میرات وەرگرتنی کافرن لە موسڵمان، کە ئەمە وتەی ئیمام ئەحمەد و مالک و ابن قدامةیە. (المغني) (٩/١٥٧)، (المهذب) (٢/٢٥)، (حاشیة ابن عابدین) (٥/٤٨٩).
عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بنِ عُمَرَ رَضِيَ اللَّهُ تَعَالَى عَنْهُمَا قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ (ﷺ): (لا يَتَوَارَثُ أَهْلُ مِلَّتَيْنِ) رَوَاهُ أَحْمَدُ وَالأَرْبَعَةُ وَالتِّرْمِذِيُّ، وَأَخْرَجَهُ الْحَاكِمُ بِلَفْظِ أُسَامَةَ، وَرَوَى النَّسَائِيُّ حَدِيثَ أُسَامَةَ بِهَذَا اللَّفْظِ.فقد أخرجە أحمد (١١/٢٤٥)، وأبو داود في کتاب (الفرائض)، باب (هل یرث المسلم الکافر؟)، والنسائي في (الکبری) (٦/١٢٥)، وابن ماجە (٢٧٣١) من طریق عمرو بن شعیب، عن أبیە، عن جدە عبد اللە بن عمرو رضي اللە عنهما، مرفوعا.
واتە: لە عبد اللە بن عمر دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی: پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرمووی: (میرات لە یەکتر وەرناگرن خاوەنی دوو ئایینی جیاواز).
دووەم: زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون کافر میرات لە یەکتری وەردەگرن بێ ئەوەی سەیری جیاوازی ئایینیان بکرێت، کە ئەمە وتەی حەنەفی و شافعی و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد، بەڵگە:
- خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿وَٱلَّذِينَ كَفَرُواْ بَعۡضُهُمۡ أَوۡلِيَآءُ بَعۡضٍۚ﴾ [الأنفال: 73]، ئەم ئایەتە عامە هەموویان دەگرێتەوە.
- خوای گەورە باسی میراتی کردووە بە شێوەیەکی گشتی، نابێت کەس بێ بەش بکرێت لە میرات مەگەر بەڵگەی صحیح هاتبێت، هەروەها فەرموودەی عبد اللە بن عمر باسی میراتی کافر و موسڵمانە نەک کافر لەگەڵ کافر.
هۆکاری جیاوازی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئایا کوفر چەند (ملل)ی جیاوازن یان هەموویان یەکن، ئەوانەی دەڵێن چەند (ملل)ی جیاوازن دەڵێن میرات لە یەکتر وەرناگرن، ئەوانەی دەڵێن هەموویان یەک (ملل)ن دەلێن میرات لە یەکتری وەردەگرن.
لە ئیمام مالک و ئەحمەد نەقل کراوە کە کوفر سێ (ملل)ی جیاوازن، جولەکە ئایینێکە و گاور ئایینێکە و هەموو ئایینەکانی تر ئایینێکی ترن کە مەجوس و صابئة و ئەوانەی کتێبیان نییە.
وتەی ڕاست وتەی یەکەمە کە میرات لە یەکتری نابەن، چونکە:
- فەرموودەی باب ڕوون و ئاشکرایە.
- ئایینەکان موالاة لەنێوانیان نییە، ئەوانیش میرات لە یەکتری نابەن وەک کافر و موسڵمان.