سەردێری پرسیار: حوکمی وەسیەت کردن بە زیاتر لە سێیەکی مال؟

بەرواری دانان :2024-08-22 کۆدی پرسیار:3530

پرسیار:

پرسیار: حوکمی وەسیەت کردن بە زیاتر لە سێیەکی مال؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن سوننەت وایە سێیەکی مال بکەیت بە وەسیەت یان کەمتر ئەگەرچی زۆر مالیشت هەبێت، لەبەر ئەوەی پێغەمبەری خوا (ﷺ) ئیزنی بە سەعد نەدا زیاتر لە سێیەکی مالی خۆی ببەخشێت، بەڵگەیە سێیەک کۆتایی بەخشینە، زیاتر لە سێیەک زیان گەیاندنە بە میراتگرەکان، هەروەک خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿مِنۢ بَعۡدِ وَصِيَّةٖ يُوصَىٰ بِهَآ أَوۡ دَيۡنٍ غَيۡرَ مُضَآرّٖۚ﴾ [النساء: 12]

سەبارەت بەو کەسەی مناڵی نییە و میراتگری نییە ئایا دەتوانێت هەموو مالی خۆی ببەخشێت، جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان، مفهومی فەرموودەی سعد بەڵگەیە دروستە هەموو مال ببەخشیت بە وەسیەت، لەبەر ئەوەی زیاتر لە سێیەکی مال لەبەر ئەوە قەدەغەکراوە لەبەر مناڵەکان، ئەگەر مناڵ و میراتگری نەبێت هیچی تێدانییە.

زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون ئەگەر زیاتر لە سێیەکی مالی کردە وەسیەت و میراتگرەکانیش ئیزنیاندا، ئەوە جێ بەجێ دەکرێت، ظاهری یەکان بۆ ئەوە چوون ئیجازە دانی میراتگرەکان سوودی نییە، نابێت وەسیەت لە زیاتر لە سێیەک جێ بەجێ بکرێت، کە ئەمە وتەی صنعانی یە، میراتگر تەنها لەوە دەتوانێت ئیزن بدات ئەگەر وەسیەت بۆ میراتگر کرا، بۆ جگە لە میراتگر هیچی بەدەست نییە و نابێت جێ بەجێ بکرێت، لەبەر وتەی: (إنك إن تذر وثتك أغنیاء خیر لك ....).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام