سەردێری پرسیار:ئایا سوننەتە سێیەکی مال بکرێتە وەسیەت یان باشتر وایە کەمتر بێت لە سێیەک؟

بەرواری دانان :2024-08-22 کۆدی پرسیار:3531

پرسیار:

پرسیار: ئایا سوننەتە سێیەکی مال بکرێتە وەسیەت یان باشتر وایە کەمتر بێت لە سێیەک؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە سوننەتی وەسیەت بە سێیەکی مال یان کەمتر، دوو وتە هەیە:

یەکەم: سوننەت وایە کەمتر لە سێیەک بکرێت بە وەسیەت، لەبەر وتەی پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرموویەتی: (الثلث، والثلث کثیر)، کە ئەمە وتەی شافعی و إسحاق و ئەحمەدە. (المهذب) (١/٥٨٧)، (المغني) (٨/٣٩٣).

دووەم: سوننەت وایە سێیەکی مال بکرێت بە وەسیەت، لەبەر وتەی پێغەمبەری خوا (ﷺ): (إن اللە تصدق علیکم بثلث أموالکم عند وفاتکم زیادة فە حسناتکم)، لەوانەیە ئەمە سوننەت بێ بۆ کەسی دەولەمەند، کە ئەمە وتەی قاضي و أبي خطاب حەنابلە مەزهەبە.

ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هاوەڵانی ئێمە و زانایانی تر دەڵێن: ئەگەر کەسەکە دەولەمەند بوو ئەوە سوننەت وایە سێیەکی مالی خۆی ببەخشێت، ئەگەر هەژار بوو ئەوە سوننەت وایە کەمتر بێت لە سێیەک). (شرح صحیح مسلم) (١١/٨٦).

وتەی ڕاست وتەی یەکەمە، لەبەر ئەوەی فەرموودەی سەعد بەڵگەیە لە دوو ڕووەوە:

- وتەی: (والثلث کثیر)، کەچی سعد دەولەمەندیش بوو.

- وتەی: (إنك إن تذر ورثتك أغنیاء)، ئەمەش بەڵگەیە باشتر وایە کەمتر بێت لە سێیەک.

سەبارەت بە فەرموودەی: (إن اللە تصدق علیکم بثلث ...)، ئەمەیان باسی ئیزدانی کردووە نەک سوننەت بێت و باشتر بێت سێیەک ببەخشیت، هەروەها تێگەیشتنی ابن عباسیش بەڵگەیە لەسەر ئەمە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام