سەردێری پرسیار: کەسێک نزیکی خۆی کوشتووە لەبەر میرات، بۆ ئەوەی میراتی بۆ بڕوات، ئایا ئەم کەسە میرات دەبات؟

بەرواری دانان :2024-08-22 کۆدی پرسیار:3532

پرسیار:

پرسیار: کەسێک نزیکی خۆی کوشتووە لەبەر میرات، بۆ ئەوەی میراتی بۆ بڕوات، ئایا ئەم کەسە میرات دەبات؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:

١- بکوژ میرات نابات و بێ بەش دەبێت لە میرات، کە هەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەمە، بەڵگە:

- عَنْ عَمْرِو بنِ شُعَيْبٍ عَنْ أَبِيهِ، عَنْ جَدِّهِ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ (ﷺ): (لَيْسَ لِلْقَاتِلِ مِنَ الْمِيرَاثِ شَىْءٌ). أخرجە النسائي في (الکبری) (٦/١٢٠)، والدارقطني (٤/٩٧)

واتە: لە عمرو بن شعیب دەگێڕنەوە ئەویش لە باوکییەوە ئەویش لە باپیرییەوە خوا لێیان ڕازی بێت فەرمووی: پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرمووی: (بکوژ هیچ بەشی لە میرات نییە).

- هەروەها لەبەر ئەم قاعیدەیەش: (من تعجل شیئا قبل أوانە عوقب بحرمانە).

٢- کوشتن سێ بەشە:

یەکەم: بە هەموو شێوەیەک میرات وەردەگرێت لە کوژراوەکە، ئەویش کوشتنی کەسێکە بە حەق.

دووەم: بە هیچ شێوەیەک میرات وەرناگرێت لە کوژراوەکە، ئەویش کوشتنی کەسێکە بە ئەنقەست و ناحەق و دەست درێژی کردنە سەری. 

سێیەم: کوشتنی بە هەلە، ئەگەر گومان هەبوو لەسەری کە بە ئەنقەست کوشتوویەتی ئەوە ڕێگری دەکەین لەوەی میرات ببات وەک داخستنی دەرگا، ئەگەر گومان نەبوو لەسەری کە بە ئەنقەست کوشتوویەتی ئەوە میرات دەبات. (فتح ذي الجلال والإکرام) (١٠/٤٧٢).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام