سەردێری پرسیار: کەسێک پارەی داوە بە کەسێک بۆ ئەوەی بازرگانی پێ بکات، خاوەنی پارە داوای (٢٥٠٠$) دەکات مانگانە پێی بدات، ئایا ئەمە حەڵاڵە؟

بەرواری دانان :2024-08-24 کۆدی پرسیار:3533

پرسیار:

پرسیار: کەسێک پارەی داوە بە کەسێک بۆ ئەوەی بازرگانی پێ بکات، خاوەنی پارە داوای (٢٥٠٠$) دەکات مانگانە پێی بدات، ئایا ئەمە حەڵاڵە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:

١ـ (المضاربة) یان (القراض): لەڕووی شەرعییەوە: گرێبەستێکە لەنێوان دوو کەس یان زیاتر دەکرێت یەکێکیان مال پێشکەش دەکات و ئەوەی تر یا ئەوانی تر ئیش دەکەن، قازانجیش لەنێوانیان بە پێی ڕێکەوتنیانە چەند بێت. (الموسوعة الفقهية) (٨/١١٦).

٢ـ قازانج بە گوێرەی ڕێککەوتنیانە، یان قازانج بە نیوەیی یان سێ یەک یان چوار یەک بەپێی ڕێککەوتنیانە.

٣ـ نابێت خاوەن ماڵ داوای نسبەیەکی دیاریکراو بکات لەو مالەی پێیداوە، نموونە: نابێ داوای ١٠٪ بکات لەو مالەی پێیداوە، هەروەها دروست نییە مانگانە یان ساڵانە داوای نسبەیەکی دیاریکراو بکات، وەک ئەوەی ساڵانە یان مانگانە داوای (٢٥٠٠$) بکات، ئەمانە دروست نیین بەڵکو دەبێ نسبە لە قازانج بێت بەپێی ڕێککەوتنیان کە هەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەمە. (المغني) لابن قدامە (٧/ ١٣٧ـ١٤٧)، (مجموع الفتاوى) لابن تیمیە (٢٨/٨٣)، (فتاوى اللجنة الدائمة) (١٤/٣١٨).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام