سەردێری پرسیار: ئایا ڕشانەوەی مناڵ پیسە؟

بەرواری دانان :2024-08-27 کۆدی پرسیار:3536

پرسیار:

پرسیار: ئایا ڕشانەوەی مناڵ پیسە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن ڕشانەوە دوو حالەتە:

یەکەم: ڕشانەوە گۆڕدراوە لە حالەتی خواردن، لە تام و بۆن و ڕەنگ گۆڕدراوە، ئەمەیان پیسە لەسەر وتەی زۆربەی زانایان، وتەی هەر چوار مەزهەبەکانە و وتەی ابن تیمیە و ابن قیم و چەندین زانای ترە، بەڵگە:

١- قیاس دەکەن لەسەر پیاسی، چونکە خواردن لەناو گەدە گۆڕدراوە لە تام و بۆن و ڕەنگ، بۆنی بۆگەن بووە، هەردووکیان خواردن و خواردنەوەن لە بۆشایی دەردەچن.

٢- پێغەمبەر (ﷺ) ڕشایتەوە و دەست نوێژی گرتووە، یان لەسەر وتەیەکی تر ڕشایتەوە و دەستی شۆردووە.

دووەم: ئەوەی لە گەدەوە دەردەچێت نەگۆڕدراوە، ئەمەشیان پیسە لەسەر زۆربەی زانایان، بەڵام مالکی یەکان بۆ ئەوە چوون پاکە، کە ئەمە وتەیەکی بەهێزە، واللە أعلم. (بدائع الصنائع) (1/60)، (مغني المحتاج) (1/79)، (شرح منتهى الإرادات) (1/102)، (مجموع الفتاوى) لابن تیمیە (21/597).

سەبارەت بەوەی لە دەمی مناڵ دەردەچێت لەم دوو حاڵەتە زیاتر نییه:

یەکەم: ئەوەی دێتە دەرەوە گەیشتووە بە گەدە و گۆڕاوە، ئەمەیان حوکمی ڕشانەوەی هەیە و پیسە، نموونە ئەوەی شیر دەخوات و کاتێک دێتەدەرەوە ڕەنگی زەرد بووە و بۆنی گۆڕاوە، ئەمەیان حوکمی پیسی بەسەر دەدرێت.

دووەم: ئەوەی دەرچووە وەسفی نەگۆڕاوە، نموونە تازە شیری خواردووە و لە تێری شیر دێتەدەرەوە، ئەمەیان پێی (قلس)، ئەمەیان پاکە. (شرح زاد المستقنع) لمحمد مختار الشنقطي  (22/18، بترقيم الشاملة آليا).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام