ئایا دروستە قورئانی پیرۆز بچووک بکرێتەوە و لەملی منالەکەت بکەیت؟
وەڵام: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە هەڵواسینی قورئان و زیکر، سێ وتە هەیە:
یەکەم: هەندێک زانا دەڵێن هەڵواسینی قورئان و زیکر و دوعا داخلی تەمیمە نابێت و دروستە هەڵبواسی، کە ئەمە وتەی سعید بن المسبب و مالك و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد و ابن عبدالبر و البیهقی و قرطبی و ابن تیمیه و ابن قیم و ابن حجرە و چەند زانای ترە.
دووەم: هەندێک زانا دەڵێن نابێت، کە ئەمە وتەی ابن مسعود و ابن عباس وحذیفة و ابراهیم النخمی و و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد و ابن العربی ، عبدالرحمن بن ناصر السعدی و الٲلبانی و ابن باز و چەند زانای ترە.
سێیەم: هەندێک زانای تر دەڵێن باشتر وایە ئەمە نەکرێت، ناڵێین حەرامە بەڵکو دەوەستین لە حەرام کردن، کە ئەمە وتەی ابن عثیمینه.
ابن عثیمین رەحمەتی خودای لێ بێت دەفەرموێت: (نزیکترین وتە ئەوەیە کە بوترێت ئەمە نەکرێت بلێی دەگاتە پلەی حەرامی من دەوەستم لە حەرام کردن، بەلام ئەگەر شتێکی قەدەغە کراوی تێدابوو ئەوە حەرام دەبێت بەهۆی شتە قەدەغە کراوەکە). القول المفید (١/٢٣٣ـ٢٣٤).
وتەی ئەوانەی دەڵێن نابێت و حەرامە و داخلی تەمیمە دەبێت بەهێزه، چونکە:
ـ ئەو فەرموودەی نەهی کردووە گشتی یە، هیچ بەڵگە نەهاتوون هەڵواسینی قورئانی تایبەت کردبێت کە دروست بێت.
ـ رێگری دەکەین بۆ داخستنی دەرگای خراپە و شیرک، چونکە ئەگەر رێگە بدەین بۆ هەڵواسینی قورئان دەرگا دەبێتەوە بۆ هەڵواسینی تەمیمەی شیرکی.
ـ هەڵواسینی قورئان ئەگەری ئەوەی هەیە تووشی بێ رێزی ببیت، چونکە هەلدەواسرێت بە منالەوە مناڵ خۆی لە پیسایی و شوینی پیس ناپارێزێت، هەروەها نەزانیش بە هەمان شێوە.
ـ ڕێگەدان بە تەمیمەی قورئان رێگری کردن لە تەمیمەی شیرکی لاواز دەکات، چونکە ئەگەر بلێیت هەلواسینی قورئان دروستە، کەس هەیە دەوەستێت دەڵێت لەوانەیە قورئان بێت بۆچی رێگری لێ بکەم.
ـ هەروەها هەڵواسینی قورئان وا لە موسڵمان دەکات سوننەت پشت گوێ بخات، کە روقیە بەشێوەی خوێندنەوەیە، ئەو دەڵێت ئەمە بەسە تەمیمە ھەڵواسیوە.
صالح ال شیخ خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت: (هەلواسینی تەمیمە بەهەموو جۆرەکانی یەوە نابێت، ئەگەر لە قورئان بێت ئێمە دەلێین وتەی ڕاست ئەوەیە حەرامە و نابێت و دەبێت ئینکاری لێ بکرێت، ئەگەر بێجگە لە قورئان بێت ئێمە دەڵیێن شیرکە). التمهید لاپەرە (١١٩).
کەواتە زانایان دەڵێن هەلواسینی قورئان ئەگەر بلێت حەرامە شیرک نییە، چونکە قورئان سیفەتی خوای گەورەیە، پەیوەست بوون بە سیفەتی خوای گەورە وەک پەیوەست بوون بە دروستکراوەکان نییە، چونکە قورئان دروستکراو (مخلوق) نییە، بەلام بێجگە لە قورئان شیرکە چونکە (مخلوق)ن دروستکراون.