سەردێری پرسیار:ئایا دروستە فێرکردنی قورئان بکرێتە مارەیی بۆ ئافرەت؟

بەرواری دانان :2024-08-31 کۆدی پرسیار:3541

پرسیار:

پرسیار: ئایا دروستە فێرکردنی قورئان بکرێتە مارەیی بۆ ئافرەت؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان، دوو وتە هەیە:

یەکەم: دروستە فێرکردنی قورئان بکرێتە مارەیی بۆ ژن مارەکردن، کە ئەمە وتەی شافعی یەکان و وتەیەکە لە وتەی ئەحمەد و ابن حزمە، بەڵگە:

ـ وتەی: (زوجناکها بما معك من القرآن)، پیتی الباء مانای (المقابلە) هەلدەگرێ و داخلی (عوض) دەبێت، پاڵپشتی بۆ ئەمە ڕیوایەتی موسلیم: (انطلق فقد زوجتکها، فعلمها من القرآن).

دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون دروست نییە فێرکردنی قورئان بکرێتە مارەیی، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە، وتەی حەنەفی و مالکی و حەنابلەیە، بەڵگە:

ـ خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿وَأُحِلَّ لَكُم مَّا وَرَآءَ ذَٰلِكُمۡ أَن تَبۡتَغُواْ بِأَمۡوَٰلِكُم مُّحۡصِنِينَ غَيۡرَ مُسَٰفِحِينَۚ﴾ [النساء: 24]، خوای گەورە بۆ مارەیی مەرجی داناوە کە مال بێت، ئەوەی بکرێتە مارەیی ئەگەر مال نەبێت بە مارەیی ناشێت.

ـ هەروەها فێرکردنی قورئان عیبادەتە ناکرێت بکرێتە مارەیی وەک نوێژ و ڕۆژوو و عیبادەتی تر.

وتەی ڕاست ئەوەیە دروست نییە فێرکردنی قورئان بکرێتە مارەیی ئەگەر کەسەکە توانای زەواج و مارەیی مالی هەبوو، ئەگەر هیچی نەبوو دروستە فێرکردنی قورئان بکرێتە مارەیی، کە فەرموودەی باب ڕوون و ئاشکرایە، کە ئەمە وتەی ابن بازە. (الٲحکام الخاصە بالقرآن) (٢/١٤٩٣).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام