سەردێری پرسیار:حوکمی دەف لێدان؟

بەرواری دانان :2024-08-31 کۆدی پرسیار:3542

پرسیار:

پرسیار: حوکمی دەف لێدان؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەلێن:

١- ئەو فەرموودانەی هاتوون بۆ دەف لێدان باسی سێ حالەتی کردووە: ڕۆژی جەژن و زەواج و کاتی هاتنەوەی کەسی غائب، بۆیە باشتر وایە تەنها لەم سێ حالەتە دەف لێ بدرێت، ئەگەر لەسەر وتەی هەندێک زانا لە کاتی هەر خۆشی یەک لێ بدرێت مەجالی تێدایە، واللە أعلم.

٢- دەڵێن دەف لێدان تایبەتە بە ئافرەتان نەک پیاوان، لەبەر ئەوەی فەرموودەی صحیح هاتوون تەنها ڕوخسەت بە ئافرەت دراوە، هەروەها ئەگەر پیاو لێبدات خۆ چوواندنە بە ئافرەت.

ابن حجر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەو فەرموودانەی هاتوون کە بەهێز بن بۆ ئیزن دان بە دەف لێدان گۆرانی وتن کاتی زەواج تەنها بۆ ئافرەت ڕێگەدراوە، پیاو ناچێتە ژێر ئەم فەرموودانە و بۆ پیاو دروست نییە، لەبەر گشتییەتی خۆ چوواندنی پیاو بە ئافرەت). (فتح الباري) (٩/٢٢٦).

ابن ڕەجەب ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (دەستەیەک لە هاوەڵانی ئێمە ڕوخسەتیان داوە بە دەف لێدان بۆ زەواج و جگە لە زەواج بەڵام بۆ ئافرەت نەک پیاو). (نزهة الأسماع في مسألة السماع) للحافظ ابن رجب (٢/٤٥٤).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام