پرسیار: کەسێک مردووە سووتاوە ئایا واجبە بیشۆیت؟
وەڵام: زانایان دەڵێن هەر کەسێک بمرێت بە سووتان ئەوە ئەم سێ هەنگاوانە هەیە:
١ـ ئەگەر بکرێت بیشۆن ئەوە دەبێت بشۆردرێت.
٢ـ ئەگەر ترسی ئەوە هەبێت بە شۆردن گۆشتی لێ جیابێتەوە ئەوە تەنها ئاوی بەسەردا دەکرێت.
٣ـ ئەگەر ئاو بەسەرداکردن ترسی ئەوەی هەبوو گۆشتی لێ ببێتەوە ئەوە تەیەممومی بۆ دەکرێت و کفن دەکرێت. (المغني) (٢/٢٠٩)، (مجموع فتاوى ومقالات متنوعة) لابن باز (١٣/١٢٣).