پرسیار: حوکمی راگرتنی پشیلەی ڕەش؟
وەلام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١- ئەسڵ لە پشیلەدا ئەوەی ئاژەڵێکی مالی یە و پاکە، چونکە زۆر هاتووچۆ بەسەر مرۆڤەوە دەکات خۆ لێ پاراستنی زەحمەتە، جا پشیلەکە سپی بێت یان ڕەش، گەورە بێت یان بچووک، نێرینە بێت یان مێینە، هەروەک پێغەمبەری خوا (ﷺ) دەفەرمووێت: (إنها لیست بنجس، إنها من الطوافین علیکم والطوافات). رواه أبو داود (75)، والترمذي (92)، وصححه الألباني في (صحيح أبي داود).
٢- جنۆکە توانای هەیە خۆی بخاتە سەر شێوەی مرۆڤ و ئاژەڵ، خۆی دەخاتە سەر شێوەی پشیلەی ڕەش و ڕەنگی تر، بەڵام زۆربەی جار شەیتانەکان خۆیان دەخەنە سەر شێوەی ئاژەڵی ڕەش، چونکە ڕەش باشترە و بەهێزترە بۆ هێزی شەیتانی.
٣- ناتوانی حوکم بدەیت بەسەر پشیلەی ڕەش کە شەیتانە وەک سەگی ڕەش، لەبەر ئەوەی سەگی ڕەش دەق لەسەری هاتووە، بەڵام پشیلە هیچ دەقی لەسەر نەهاتووە.
٤- دروستە پشیلەی ڕەش بەخێو بکەیت و ڕابگریت هیچی تێدانییە، واللە أعلم.