سەردێری پرسیار:حیکمەت چییە لە حەرام کردنی ژن بە ژنی؟

بەرواری دانان :2024-09-02 کۆدی پرسیار:3545

پرسیار:

پرسیار: حیکمەت چییە لە حەرام کردنی ژن بە ژنی؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: سەبارەت بە حیکمەت لە نەهی کردن لە ژن بە ژنی زانایان دەڵێن:

یەکەم: خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿وَأُحِلَّ لَكُم مَّا وَرَآءَ ذَٰلِكُمۡ أَن تَبۡتَغُواْ بِأَمۡوَٰلِكُم﴾ [النساء: 24]، فەرجی ئافرەت مال نییە، ئەم دوو پیاوە فەرجی ئافرەتیان کردووە بە مارەیی بۆ یەکتری، ئەمەشیان دروست نییە.

دووەم: ئەگەر ڕێگە بدرێت بە ژن بە ژنی ئەوە دەبێتە هۆکار بۆ بەزایەچوونی ئەمانەت، چونکە هەندێک جار پیاو کچی خۆی دەدات بە کەسێک هاوشێوەی خۆی نییە و لە ئاستی خۆیدانییە، لێرە ئەمانەت بەزایە دەچێت.

سێیەم: دەبێتە هۆی بەشوو دانی ئافرەت بە زۆری کە پێی ناخۆشە، چونکە وەلی ئافرەتەکە دەیەوێت بگات بە ئامانج و مەرامی خۆی، گوێی لەوە نییە کچی ڕازی یە یان پێی ناخۆشە.

چوارەم: زۆربەی جار دەبێتە هۆی دروست بوونی کێشە و ناکۆکی کۆتایی ناهێن، لەبەر ئەوەی ئەگەر ئافرەتێکیان کێشەی لەگەڵ پیاوەکەی هەبێت ئەوەی تریش هەول دەدات کێشە بنێتەوە، لەبەر ئەوەی ژن بە ژنی کراوە، ئەگەر ئافرەتێک چووەوە ماڵەوە ئەوەی تریش  هەوڵ دەدات و کێشە دروست دەبێت. (فتح ذي الجلال والإکرام) (١١/١٢٧-١٢٨).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام