پرسیار: حوکمی مارەکردنی ئافرەتی زیناکەر، یان شوو کردن بە زیناکەر؟
وەڵام: زانایان دەڵێن حەرامە لەسەر پیاو ئافرەتێک مارە بکات زیناکەر بێت و زینای لێ بەدیار بکەوێت، هەروەها حەرامە لەسەر ئافرەتیش شوو بە پیاوێک بکات زینای لێ بەدیار کەوتبێت، کە ئەمە وتەی ئیمام ئەحمەد و ئیسحاق و أبي عبید و ابن تیمیة و صنعانی و ابن باز و ابن عثمینە، بەڵگە:
- خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿ٱلزَّانِي لَا يَنكِحُ إِلَّا زَانِيَةً أَوۡ مُشۡرِكَةٗ وَٱلزَّانِيَةُ لَا يَنكِحُهَآ إِلَّا زَانٍ أَوۡ مُشۡرِكٞۚ وَحُرِّمَ ذَٰلِكَ عَلَى ٱلۡمُؤۡمِنِينَ٣﴾ [النور: 3]، وتەی: ﴿ٱلزَّانِي لَا يَنكِحُ إِلَّا زَانِيَةً أَوۡ مُشۡرِكَةٗ﴾، ئەم نەفی یە محمولە لەسەر نەهی، کە مەبەست پێی گرێبەستی نیکاحە، هەروەها هۆکاری دابەزینی ئایەتەکەش ڕوون و ئاشکرایە، کە ئەمە وتەی زۆربەی ڕاڤەکارانی قورئانە، هەروەها پاڵ پشتی بۆ ئەمە کۆتایی ئایەتەکە: ﴿وَحُرِّمَ ذَٰلِكَ عَلَى ٱلۡمُؤۡمِنِينَ٣﴾.
دووەم: زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون زەواج کردن لەگەڵ پیاوی زیناکەر و ئافرەتی زیناکەر دروستە، کە ئەمە وتەی ئەبو حەنیفە و شافعی یە، ئیمام مالك بۆ ئەوە چووە دروستە و مەکروهە، بەڵگە:
- خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿وَأُحِلَّ لَكُم مَّا وَرَآءَ ذَٰلِكُمۡ﴾ [النساء: 24]
وتەی ڕاست وتەی یەکەمە کە حەرامە.
ابن تیمیة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەر کەسێک ئافرەتێکی زیناکەر مارە بکات کە ئەو ئافرەتە تەوبەی نەکردبێت ئەوە ڕازی بووە کە زینا بکات، ناتوانێت قەدەغەشی بکات، لەبەر ئەوەی فێلی ئافرەت گەورەیە). (تفسیر سورة النور) لاپەڕە (٣٧).
ابن تیمیة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (زەواج کردن لەگەڵ ئافرەتی زیناکەر حەرامە تا تەوبە دەکات، جا کەسەکە خۆی زینای لەگەڵ کردبێت یان کەسێکی تر، ئەمە وتەی ڕاستە بێگومان). (مجموع الفتاوی) (٣٢/١١٠).
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەوەی سەیر بێت ئەوەیە زۆربەی زانایان ڕەحمەتی خوایان لێ بێت بۆ ئەوە چوون زەواجی پیاو زیناکەر لەگەڵ ئافرەتی داوێن پاک و ئافرەتی زیناکەر لەگەڵ پیاوی داوێن پاک دروستە، ئەمە لە شتە زۆر سەیرەکانە، لەگەڵ ئەمەش وتەی خوای گەورە ڕوون و ئاشکرایە: ﴿وَحُرِّمَ ذَٰلِكَ عَلَى ٱلۡمُؤۡمِنِينَ٣﴾). (فتح ذي الجلال والإکرام) (١١/١٨٣).
سەبارەت بەوەی ئەگەر زیناکەر تەوبەکەی کردبێت دروستە زەواجی لەگەڵ بکرێت بە یەک دەنگی هەموو زانایان.