پرسیار: ئایا ئەم ئایەتە نەسخ بۆتەوە: ﴿لِّلَّهِ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِۗ وَإِن تُبۡدُواْ مَا فِيٓ أَنفُسِكُمۡ أَوۡ تُخۡفُوهُ يُحَاسِبۡكُم بِهِ ٱللَّهُۖ﴾؟
وەڵام: خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿لِّلَّهِ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِۗ وَإِن تُبۡدُواْ مَا فِيٓ أَنفُسِكُمۡ أَوۡ تُخۡفُوهُ يُحَاسِبۡكُم بِهِ ٱللَّهُۖ فَيَغۡفِرُ لِمَن يَشَآءُ وَيُعَذِّبُ مَن يَشَآءُۗ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٌ٢٨٤﴾ [البقرة: 284].
واتە: ههرچی له ئاسمانهکان و ههرچی له زهویدا ههیه ههر خوا خاوهنیانه و ئهگهر ئهوهی له دڵ و دهرونتاندا جێگیر بووه، دهری بخهن، یان بیشارنهوه خوا دهربارهی لێتان دهپرسێتهوه، ئهوسا له ههر کهس بیهوێت خۆش دهبێت و ههرکهس بیهوێت سزای دهدات و خوایش بهسهر ههموو شتێکدا دهسهڵاتی ههیه.
هۆکاری دابەزینی ئایەتەکان:
لە ئەبو هوڕەیڕە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: (کاتێک ئەم ئایەتە دابەزی بۆ سەر پێغەمبەری خوا (ﷺ): ﴿لِلَّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ وَإِنْ تُبْدُوا مَا فِي أَنْفُسِكُمْ أَوْ تُخْفُوهُ يُحَاسِبْكُمْ بِهِ اللَّهُ فَيَغْفِرُ لِمَنْ يَشَاءُ وَيُعَذِّبُ مَنْ يَشَاءُ وَاللَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ﴾، گران بوو لەسەر هاوەڵانی پێغەمبەری خوا (ﷺ)، هاتن بۆ لای پێغەمبەری خوا (ﷺ) پاشان کەوتنە سەر ئەژنۆ، گوتیان: ئەی نێردراوی خوا داوا لە ئێمە کراوە بۆ کردەوەیەک لە تواناماندایە وەک نوێژ و ڕۆژوو و جیهاد و خێرکردن، ئەم ئایەتە دابەزی ئەمە لە توانای ئێمەدا نییە، پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرمووی: (ئێوە دەتانەوێت ئەوە بڵێن هەروەک ئەهلی کتابی پێش ئێوە گوتیان: گوێمان لێبوو سەرپێچی دەکەین، بەڵکو بڵێن: گوێڕایهڵ و ملکهچین (بۆ بهدیهێنهرمان) پهروهردگارا لێخۆش بوونی تۆمان دهوێت و سهرئهنجام ههر بۆ لای تۆیه گهڕانهوه)، کاتێک هاوەڵان ملکەچ بوون و ئەمەیان بە زمان گوت، خوای گەورە ئەم ئایەتەی دابەزاند: ﴿آمَنَ الرَّسُولُ بِمَا أُنْزِلَ إِلَيْهِ مِنْ رَبِّهِ وَالْمُؤْمِنُونَ كُلٌّ آمَنَ بِاللَّهِ وَمَلَائِكَتِهِ وَكُتُبِهِ وَرُسُلِهِ لَا نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍ مِنْ رُسُلِهِ وَقَالُوا سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا غُفْرَانَكَ رَبَّنَا وَإِلَيْكَ الْمَصِيرُ﴾.
کاتێک ئەمەیان کرد، نەسخ کرا خوای گەورە ئەم ئایەتەی دابەزاند: ﴿لَا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا لَهَا مَا كَسَبَتْ وَعَلَيْهَا مَا اكْتَسَبَتْ رَبَّنَا لَا تُؤَاخِذْنَا إِنْ نَسِينَا أَوْ أَخْطَأْنَا﴾، فەرمووی: بەڵێ، ﴿رَبَّنَا وَلَا تَحْمِلْ عَلَيْنَا إِصْرًا كَمَا حَمَلْتَهُ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِنَا﴾، فەرمووی: بەڵێ، ﴿رَبَّنَا وَلَا تُحَمِّلْنَا مَا لَا طَاقَةَ لَنَا بِهِ﴾، فەرمووی: بەڵێ، ﴿ وَاعْفُ عَنَّا وَاغْفِرْ لَنَا وَارْحَمْنَا أَنْتَ مَوْلَانَا فَانْصُرْنَا عَلَى الْقَوْمِ الْكَافِرِينَ﴾، فەرمووی: بەڵێ). أخرجە مسلم (١٢٥)، وأحمد (٢/٤١٢).
وتەی: ﴿وَإِنْ تُبْدُوا مَا فِي أَنْفُسِكُمْ أَوْ تُخْفُوهُ يُحَاسِبْكُمْ بِهِ اللَّهُ﴾، ئەم ئایەتە موحکەمە (منسوخ) نییە لەسەر وتەی هەندێک زانا، چونکە خەبەرە لەلایەن خوای گەورەوە، خەبەر (نەسخ) ناکرێت، هەروەها بەڵگەیە بۆ لێپرسینەوە کردن لەگەڵ بەندەکان بەوەی بەدیار دەخەن و دەشارنەوە، ئەوەی مرۆڤ لە ناخی خۆی دەشارێتەوە دوو حالەتە:
یەکەم: شتێک بەسەر دڵی مرۆڤدا دێت و ناتوانێت لایبدات لە توانای مرۆڤدا نییە، ئەمەیان لێپرسینەوە لەسەری ناکرێت، ئەگەر لێپرسینەوەش بکرێت بە تاوان لەسەری حساب ناکرێت، لە ئەبو هریرە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: خەلکانێک لە هاوەلان پێغەمبەر (ﷺ) هاتن بۆ لای وتیان: ئێمە لە نەفسی خۆمان هەست بە شتێک دەکەین زۆر لەوە گەورەترە دەری ببڕین لەبەر ترسناکی و ناشیرینی ئەم وەسواسە، وتی: (ئێوە هەستی پێ دەکەن)؟ وتیان: بەلێ، فەرمووی: (ئەمە لە تەواوی و ڕوونی ئیمانە). رواە مسلم (١٣٢).
لەم فەرموودەیە مەدحی ئەوانە کراوە کە وەسواسیان پێ خۆش نییە، بەڵکو بە تەواوی و ڕوونی ئیمان وەسفی کردووە.
لە ابن مسعود دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پرسیار کرا لە پێغەمبەری خوا (ﷺ) سەبارەت بە وەسوەسە، فەرمووی: (ئەمە لە تەواو و ڕوونی ئیمانە). رواە مسلم (١٣٣).
دووەم: وەسواس بۆ کەسێک هات و هەولی لادانی نادات و بە شتێکی گەورە نایبینێت، بەدوای بەردەدات و حەز دەکات تاوانەکە ئەنجام بدات، عەزمی هەیە لەسەری بۆ ئەنجام دانی تاوانەکە، ئەمە لە لاوازی ئیمانە و تاوانبار دەبێت لەسەر وتەی ڕاستی زانایان.
لێپرسینەوە داوای ئەوە ناکات ئیلا سزا بدرێت، لەبەر وتەی: ﴿يُحَاسِبْكُمْ بِهِ اللَّهُ فَيَغْفِرُ لِمَنْ يَشَاءُ وَيُعَذِّبُ مَنْ يَشَاءُ﴾.
ابن تیمیە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئایەتەکە بەڵگەیە لەسەر ئەوە خوای گەورە لێپرسینەوە دەکات لەوەی کە لە نەفس دایە، نەک سزای بدات لەسەر هەر شتێک لە نەفس دایە). مجموع الفتاوی (١٤/١٠١).