پرسیار: ئایا جائیزە کچ لەگەڵ پیاو نەچێتە دەرەوە یانی جەماعەتێک ئافرەت بن بەڵام هیچ پیاویان لەگەڵ نەبێت؟ ئایا هیچ فەرموودەیەک ئایەتێک هەیە لەسەری؟ چەند کچێک هاوسەرگیریان نەکردبێ بتوانن سەفەرێکی کورت بکەن و لەدەرەوەی شەرعدا نەبێت سەفەرەکەیان و ڕێگاکەیان کورت بێت ئاساییە بەبێ باوک و برا و هیچ پیاوێک؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١ـ ئەسڵ وایە سەفەر کردنی ئافرەت بێ مەحرەم دروست نییە، جا سەفەری عیبادەت و نزیک بوونەوە بێ لەخوا بێ وەک سەفەری حەج و عومرە و سەردانی دایک و باوک کردن، یان سەفەری ڕێگەپێدراو بێ، بەڵگە:
ـ عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ عَنْ النَّبِيِّ (ﷺ) قَالَ: (لا يَحِلُّ لامْرَأَةٍ تُؤْمِنُ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الآخِرِ تُسَافِرُ مَسِيرَةَ يَوْمٍ إِلا مَعَ ذِي مَحْرَمٍ). رواە مسلم (١٣٣٩).
ـ عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ رَضِيَ اللهُ عنهما قال: سمعْتُ النبيَّ (ﷺ) يخطُبُ يقول: (لا يَخْلُوَنَّ رجلٌ بامرأةٍ إلَّا ومعها ذو مَحْرَمٍ ولا تسافِرِ المرأةُ إلَّا مع ذي مَحْرَمٍ فقام رجلٌ فقال: يا رَسولَ اللهِ إنَّ امرَأتي خرجت حاجَّةً وإنِّي اكْتُتِبْتُ في غزوةِ كذا وكذا قال: انطَلِقْ فحُجَّ مع امرأَتِك). رواه البخاري (٥٢٣٣)، ومسلم (١٣٤١) واللفظ له.
٢ـ هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون مەحرەم مەرجە بۆ سەفەری حەج و عومرە، کە ئەمە وتەی حەنەفی و حەنابلە و ابن باز و ابن عثیمینه، ئەگەر بۆ سەفەری حەج کە واجبە مەحرەم مەرج بێ ئەوە بۆ سەفەری تر چۆن دەبێ سەفەر بکرێ بێ مەحرەم؟!
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (حەج و عومرە واجب نییە لەسەر ئافرەت مەگەر مەحرەمی هەبێت، دروست نییە سەفەر بکات بێ مەحرەم، ئەمە مەرجی واجب بوونە). (مجموع فتاوى ابن باز) (16/379).
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون دروستە ئافرەت سەفەر بکات لەگەڵ ھاوڕێی ئافرەت ئەگەر ئەمین بێت، بەڵام ئەمە ئیجتھادە و وتەی ڕاست پێچەوانەی ئەم وتەیەیە، نابێت سەفەر بکات مەگەر لەگەڵ مەحرەم ئەگەر چی ئافرەتی تریشی لەگەڵ بێت، پێغەمبەر (ﷺ) لە قسەدا ڕەوانترینی خەڵکی بوو، لە ئامۆژگاریدا زیاتری ھەموو خەڵک ئامۆژگاری کردووە، ئەگەر دروست بوایا دەیفەرموو: (إلا مع ذي محرمٍ، أو مع النساء الأمينات)، ئەم زیادەی نەوتووە، فەرمووی ئیلا لەگەڵ مەحرەم ، ...). فتاوی الدروس.
٣ـ سەفەر دوور بێ یان نزیک، دەرەوەی ولات بێ یان ناوەوەی ولات بێ ئەگەر عورف بە سەفەر حساب بکات ئەوە دروست نییە بێ مەحرەم سەفەر بکات.