پرسیار: ئەم فەرموودەیە تا چەند صحیحە: (الحجر الأسود يمين الله في الأرض)؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١ـ ئەم فەرموودەیە لاوازە و قسەی پێغەمبەری خوا (ﷺ) نییە، ئەوەی بەناوبانگ بێت وتەی ابن عباسە خوا لێی ڕازی بێت.
٢ـ ابن عباس خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: (الْحَجَرُ الْأَسْوَدُ يَمِينُ اللَّهِ فِي الْأَرْضِ، فَمَنْ صَافَحَهُ وَقَبَّلَهُ فَكَأَنَّمَا صَافَحَ اللَّهَ وَقَبَّلَ يَمِينَهُ)، واتە: (حجر الاسود ڕاستی خوای گەورەیە لە زەویدا، هەر کەسێک دەستی لێ بدات و ماچی بکات وەک ئەوە وایە تەوقەی لەگەڵ خوا کردبێت و ماچی دەستی کردبێت).
سەرەتای وتەی ابن عباس و کۆتاکە ئەوەی ڕوون کردۆتەوە کە حجر سیفەتی خوای گەورە نییە، کە ئەمە شتێکی زانراوە لای هەموو عاقلێک، ئەوەی ڕوون کردۆتەوە چۆن مالێکی داناوە تا خەڵک تەوافی لێ بکات ئاواش بەردی داناوە تا دەستی لێ بدەن، ئەمەش وەک ماچ کردنی دەستی گەورەکانە. (مجموع الفتاوى) لابن تیمیە (6/ 397)، (مجموع فتاوى ورسائل العثيمين) (1/ 120).