پرسیار: بۆچی قژی صناعی دانان حەڕامە؟ حیکمەت لەمە چییە؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١- پێغەمبەری خوا (ﷺ) نەفرەتی کردووە لەو ئافرەتەی قژ بە قژی ئافرەتێکی ترەوە دەنووسێنێت، بەڵگە:
- عَنِ ابْنِ عُمَرَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا أَنَّ النَّبِيَّ (ﷺ) لَعَنَ الْوَاصِلَةَ وَالْمُسْتَوْصِلَةَ، وَالْوَاشِمَةَ وَالْمُسْتَوْشِمَةَ، مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ.
واتە: لە ابن عمر دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی: پێغەمبەری خوا (ﷺ) نەفرەتی کردووە لەو ئافرەتەی قژ دەنووسێنێتەوە بە قژی قژ و ئەوەی داواش دەکات، لەو ئافرەتەی کوتانی لاشە دەکات و ئەوەی داواش دەکات.
(الواصلة): ئەو ئافرەتەیە کە قژی خۆی دەنووسێنێت بە قژی ئافرەتی ترەوە، جا بۆ خۆی بیکات یان کەسێکی تر.
(والمستوصلة): ئەو ئافرەتەیە کە داوای دەکات.
(والواشمة): کون کردنی لاشەیە بە دەرزی تا خوێنی لێ دێت، پاشان کلی تێ دەکەن یان شتی تر تا شوێنەکە سەوز دەبێت، کە ئەمە بۆ دەست و ڕوخسار دەکرێت، زۆربەی جار لە لێویش دەدرێت، هەیە بەشێوەی نووسین دەکات لەسەر دەست و لاشە.
(والمستوشمة): واتە: ئەوەی داوای وشم دەکات.
٢- حەرام قژ بە قژەوە بنووسێنیت بە مەبەستی جوان بوون، لەبەر ئەوەی نەفرەت لێیان کراوە و لە تاوانە گەورەکانە، هەروەها خۆ چوواندنە بە جوولەکەکان و غەش کردنی تێدایە، بۆیە پێغەمبەری خوا (ﷺ) ناوی ناوە بە (الزور).
٣- لەم سەردەم قژی صناعی هەیە وەک قژی ئاساییە، ئەمەیان وەک قژی ڕاستەقینە حەرامە، لەبەر ئەوەی دیار نییە ئەمە قژی ڕاستەقینەیە یان نە، وەک حەریر و سۆف و شتی تر نییە بناسرێتەوەم هەمان عیلەتی قژی ڕاستەقینەی تێدایە.