پرسیار: دروستە ئافرەت حەریر و قوماشی تر بە قژەوە بنووسێنێت بۆ جوانی؟ ئەمەش دەچێتە ژێر نووساندی قژ بە قژەوە یان قژی صناعی؟
وەڵام: فەرموودە هاتووە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە تەنها نووساندنی قژ بە قژەوە حەڕامە، نووساندنی حەریر و سۆف و دەزووی ڕەنگاوڕەنگ حەرام نییە، لەبەر ئەوەی ئەمەیان وەک قژ نین، کە ئەمە وتەی اللیث بن سعد و هەندێک حەنەفی و ابن قدامةیە، چونکە:
- ئەمەیان ناچێتە ژێر (وصل) و وەک قژی ئەسلی نییە.
- هەروەها هیچ فێل کردنی تێدانییە، لەبەر ئەوەی دیارە و هەموو کەسێک دەزانێت، هەروەها ناچێتە ژێر گۆڕینی دروستکراوی خوای گەورە، بەڵکو شتێکە بۆ جوانی دەکرێت وەک هەموو جوانکاریەکانی تر.
دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون ئەمەشیان حەرامە، ئەمە دراوەتە پاڵ زۆربەی زانایان و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد، لەبەر ئەوەی فەرموودەی جابر هاتووە: (أن النبي (ﷺ) زجر أن تصل برأسها شیئا). أخرجە مسلم (٢١٢٦).
ئەم فەرموودەیە گشتییە هەموو شتێک دەگرێتەوە جا قژ بێت یان هەر شتێکی تر بێت.
وتەی ڕاست وتەی یەکەمە کە دروستە، فەرموودەی جابریش مەبەست پێی نووساندی قژە بە قژەوە.