پرسیار // ئایا کاتی باوێشک چی بکرێت باشە ؟
وەلام // زانایان دەلێن باوێشک باش نییە بەتایبەتی لەناو نوێژ ، چەند بۆی دەکرێت با ڕەتی بکاتەوە ، ئەوەی سونەت بێت کاتی باوێشک یان فەرموودە ھاتبێت ئەمانەن :
یەکەم // دەبێت باوێشک ڕەت بکەیتەوە یان قوت بدات چەند بۆت بکرێت بە داخستی دەم بەھۆی لێوەکان .
دووەم // دەبێت دەستت لەسەر دەمت دابنێی کاتی باوێشک جا چ دەستی ڕاست بێت یان چەپ ھیچ جیاوازی نییە .
سێیەم // دەبێت بێ دەنگ بیت و نەڵێیت : ھا چونکە دەنگێکی ناشرینە و ڕوون نییە ، سونەتە قسە نەکەیت ھەتا باوێشکت تەواو دەبێت .
عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ عَنْ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : (( إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْعُطَاسَ ، وَيَكْرَهُ التَّثَاؤُبَ ، فَإِذَا عَطَسَ فَحَمِدَ اللَّهَ فَحَقٌّ عَلَى كُلِّ مُسْلِمٍ سَمِعَهُ أَنْ يُشَمِّتَهُ ، وَأَمَّا التَّثَاؤُبُ فَإِنَّمَا هُوَ مِنْ الشَّيْطَانِ فَلْيَرُدَّهُ مَا اسْتَطَاعَ فَإِذَا قَالَ : هَا ضَحِكَ مِنْهُ الشَّيْطَانُ )) رواە مسلم (2994) .
واتە : خوای گەورە پژمینی خۆش دەوێت و باوێشکی خۆش ناوێت ، ئەگەر یەکێک لە ئێوە پژمی سوپاسی خوا کرد حەقە لەسەر ھەموو موسلمانێک کە گوێ لێ دەبێت وەلامی بداتەوە " بلێت : یرحمك اللە " ، بەلام بۆ باوێشک با ڕەتی بکاتەوە چەند توانای ھەیە ، ئەگەر وتی : ھا شەیتان پێی پێ دەکەنێت .
عن أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : (إِذَا تَثَاوَبَ أَحَدُكُمْ فَلْيُمْسِكْ بِيَدِهِ عَلَى فِيهِ ، فَإِنَّ الشَّيْطَانَ يَدْخُلُ) .مسلم (2995) .
واتە : ئەگەر یەکێک لە ئێوە باوێشکی ھات با دەست لەسەر دەمی دابنێ ، چونکە شەیتان دەچێتە ناو دەمی .
وفي لفظ له : (إِذَا تَثَاوَبَ أَحَدُكُمْ فِي الصَّلَاةِ فَلْيَكْظِمْ مَا اسْتَطَاعَ) .
واتە : ئەگەر یەکێک لە ئێوە باوێشکی ھات لە ناو نوێژ با قوتی بدات چەند توانای ھەبێت .
ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( باوێشک چ لەناو نوێژ بێت یان لە دەرەوەی نوێژ سونەتە دەستت لەسەر دەمت دابنێی ، وە باش نییە نوێژکەر دەستی لەسەر دەم دابنێ ئەگەر پێویستی پێی نەبێ وەک باوێشک و شتی تری ھاوشێوەی باوێشک . )) "الأذكار " ( ص 346 ) .
سفارینی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( مامۆستای من التَّغْلِبِيُّ خوا گۆڕی فراوان بکات بە منی وت : ئەگەر دەمت داپۆشی کاتی باوێشک بە دەستی چەپ بە پشتی دەست دابپۆشە نەک ناو لەپ ، ئەگەر بە دەستی ڕاست دەمت داپۆشی ئەوە بە ناو لەپ دایپۆشە . )) "غذاء الألباب" (1/348) .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نەم زانیووە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەستی دانابێتە سەر دەمی کاتی باوێشک ، بەلکو جێگیر بووە بە وتە لێی کە فەرمانی کردووە بە پیاو یان ئافرەت باوێشک قوت بدات و ڕێگری بکات لە کرانەوەی دەمی ، ئەگەر پێی نەکرا ئەوە دەستت دابنێ لەسەر دەم ، دەستی ڕاست یان دەستی چەپ لەسەر دەمت دابنێ ، ئەوەی گرینگ بێت دەم بە کراوەی نەمێنێت کاتی باوێشک . )) "فتاوى نور على الدرب" (13/61) .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ